گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکى وەزارەتمانى دەرکرد

 وەزارەتى کۆچبەرانى عێراق حکومەتى هەرێم بەڕێگریکردن لە گەڕانەوەى ئاوارەکان تۆمەتبار دەکات 

2021.02.24 - 23:39
App store icon Play store icon Play store icon
 وەزارەتى کۆچبەرانى عێراق حکومەتى هەرێم بەڕێگریکردن لە گەڕانەوەى ئاوارەکان تۆمەتبار دەکات 

ناس کورد-

بریکاری وەزارەتی کۆچ  و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕێگریی لە گەڕانەوەى ئاوارەکان دەکەن بۆ زێدی خۆیان، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی هەرێم شاندێکی لیژنەی باڵای حکومەتی فیدڕاڵی تایبەت بە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەرکردووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەریم نوری، بریکاری وەزارەتەکە (24 ی شوباتی 2021 ) لە لێدوانێکدا بۆ میدیا عێراقییەکان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند، وەزارەتەکەی توانیویەتی لە ماوەی ڕابردوودا بەشێکی زۆر لە ئاوارەکان بگەڕێنێتەوە زێدی خۆیان و کەمپەکان دابخات، ئەوەی لەئێستادا ماوە تەنها کەمپەکانی هەرێمی کوردستانە کە ژمارەیان 26 کەمپە".

 

بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو 26 کەمپەی هەیە زۆربەیان لەژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندان، بەرپرسانی هەرێم تەگەرە دەخەنە بەردەم  گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان، بەتایبەت وەزیری ناوخۆی هەرێم".

 

نوری ئاماژەی بەوەشکردووە "حکومەتی هەرێمی کوردستان شاندێکی لیژنەی باڵای گەڕانەوەی ئاوارەکانی دەرکردووە و ڕێگریی لە کاری لیژنەکە کردووە، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان مەرجی ئەوەیان هەیە کە دەبێت ئاوارەکان بگەرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاریان بکەن".

 

بەوتەی بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، حکومەتی فیدڕاڵی 27 ملیار دیناری وەک هاوکاری داوەتە پارێزگای هەولێر، ئەوەش بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستی ئەو ئاوارانەی کە لە کەمپەکانی سنوری ئەو پارێزگایەدان".

 

نوری ئەوەشی وتووە "ئاستەنگییەکان بە پاساو و بیانووی ناڵۆژیکین، بۆیە گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە لە کەمپەکانی هەرێم دواکەوتووە، ترسی ئەوەشمان هەیە ئازار و مەینەتی ئاوارەکان بۆ مەبەستی هەڵبژاردن بەکاربهێنن".