گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ڕێکارەکانى وەزارەتى دارایى بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گۆڕینى نرخى دراو لەسەر هاوڵاتیان

2021.02.24 - 21:39
App store icon Play store icon Play store icon
ڕێکارەکانى وەزارەتى دارایى بۆ کەمکردنەوەى کاریگەرییەکانى گۆڕینى نرخى دراو لەسەر هاوڵاتیان

ناس کورد- 

وەزیرى دارایى عێراق بۆ  گفتوگۆکردن لەسەر کاریگەریەکانى بەرزکردنەوەى نرخى دۆلار و پەڕەى سپى چاکسازى سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى کرد و تێیدا جەخت لە پاراستنى چینە هەژارەکان کرایەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى دارایى و ئابوریى عێراق (چوارشەممە، 24ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا کە "ناس کورد" بینیویەتى ئاماژەى بەوەداوە، عەلى عەلاوى، وەزیرى دارایى سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکى کردوە کە بریکارى وەزیرەکانى وەزارەتى دارایى و پلاندانان و ڕاوێژکارى نوسینگەى سەرۆک وەزیران و ڕاوێژکارى دارایى وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکان و سەرۆکى دەستە و گروپەکان و نوێنەرانى کەرتى تایبەت و پیشەسازییەکان بەشدار بوون.

 

ڕونیشکراوەتەوە، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئامانجە بەدەستهاتووەکانى گۆڕینى نرخى دۆلار و کاریگەرییەکانى کراوە، هەروەها پەڕەى سپى چاکسازى یەکێکى تر بووە لە بابەتەکانى گفتوگۆکان.

 

بەپێى بەیاننامەکە، لە کۆبونەوەکەدا کاریگەریە سلبیەکانى گۆڕینى نرخى دۆلار و گەڕانەوەى باڵانس بۆ بارودۆخى ئابوریى عێراق گفتوگۆیان لەسەر کراوە.

 

عەلى عەلاوى لە کۆبونەوەکەدا باسى لەوەکردوە، وەزارەتى دارایى چەند ڕێوشوێنێکى گرتووەتە بەر بۆ کەمکردنەوەى کاریگەریەکانى گۆڕینى نرخى دراو و بەردەوامیشە لە کارکردن بۆ ئەوەى ئەو هەنگاوانە بگۆڕدرێت بۆ کردار بۆ پاراستنى چینە هەژارەکان، ئەوەش هاوکاتە لەگەڵ نزیکبونەوەى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجەى ساڵى 2021 لە پەرلەمانى عێراق.