گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى سەرکونسوڵگەرى ئێران لەبارەى راگرتنى پێدانى ڤیزا بە هاوڵاتیانى هەرێم 

2021.02.24 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى سەرکونسوڵگەرى ئێران لەبارەى راگرتنى پێدانى ڤیزا بە هاوڵاتیانى هەرێم 

ناس کورد-

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ڕایگەیاند، پێدانی ڤیزا له‌ سەرکونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وە بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گیرێت و هاتوچۆی هاووڵاتیانیش لە هەردوو دەروازەی باشماخ و پەروێزخانەوە ڕادەگیرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەهدی شوشتەری، سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی (24ی شوباتی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەی بەوەکرد "هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و هاونیشتیمانیانی خۆشه‌ویستی ئێرانی ئاگاداردەکەینەوە كه‌ به‌ بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كوردستان، هاتوچۆی گه‌شتیاران له‌سنوری باشماخه‌وه‌ له‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 25ی شوباتی 2021 بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گیرێت.

 

باس لەوەشکراوە، به‌ بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كرماشانیش، هاتوچۆی هاوڵاتیان له‌ سنوری په‌روێزخانه‌وه‌ ڕاگیراوه‌، بەڵام سنوره‌ ناوبراوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌كانیان كراوه‌ ده‌بێت.

 

سه‌ركونسوڵگه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سلێمانی ئاشکراشیکردووە، بەهۆی داخستنی ئەو دەروازانەوە پێدانی ڤیزا له‌ سەرکونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌وە بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ راده‌گیرێت و بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له‌ سنوره‌كانه‌وه‌ به‌ ره‌چاوكردنی پرۆتۆكۆڵه‌ ته‌ندروستیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت.