گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

نرخى نەوت زیاتر بەرزبوویەوە 

2021.02.24 - 20:51
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى نەوت زیاتر بەرزبوویەوە 

ناس کورد-

جارێکی تر نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان ڕووی لە هەڵکشان کردەوە، بەجۆرێک لەئێستادا بەرمیلێک نەوتی پرێنت بە 66.21 دۆلار و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 63.23 مامەڵەی پێوە دەکرێت.  

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی" investing "پسپۆرلە ئابوریی و وەبەرهێنان (24 شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، بەراورد بەچەند کاتژمێری ڕابردوو نرخی نه‌وتى پرێنت و خاوی ئەمەریکی ڕوویان لە بەرزی کردەوە، لەئێستادا به‌رمیلێك نه‌وتی پرێنت به‌ 66.21 دۆلارە و نه‌وتی خاوی ئەمەریکیش به‌ 63.23 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەکرێت.

 

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نه‌وتی پرێنت بەرێژه‌ی 2.62% و نه‌وتی خاوی ئه‌مەریكاش به‌ڕێژه‌ی 2.50% بەرزبووەتەوە.

 

لەسەرەتای ئەم مانگەوە نرخی نەوت لە 60 دۆلار نەهاتووەتە خوارەوە و بەردەوام  نرخەکەی هەڵکشانی بەخۆیە دیوە، شارەزایانی ئابوریش پێشبینی ئەوە دەکەن تاکۆتایی ئەمساڵ نرخی نەوتی پرینێت بەربەستی 70 دۆلار تێپەربکات.

 

هاوکات لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرميی عێراقیە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، خالید حەمزە شەرع، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى نەوت (24ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، ڕێژەى هەناردەى نەوت بۆ ئەم مانگە هێشتا نەگەیشتووەتە سێ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل ڕۆژانە.

 

ئاماژەى بۆئەوەشکردووە، وەزیرى نەوت سورە لەسەر پابەندبوون بە بڕیارەکانى ئۆپیک پڵەس بۆ ڕاگرتنى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا کە بەمدواییانە وڵاتان بۆ گەشەدان بە ئابوورى وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت لەسەرى ڕێکەوتن. 

 

شارەزیانی بواری نەوت پێیانوایە، به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینى كۆرۆنا وکاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی رێژه‌ی توشبوون به‌ نەخۆشییەکە و‌کەمبوونەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و بڕیاری رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک) بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بوونەتە هۆکارى بەرزبوونەوەی نرخەکەی.