گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

عەتەبەى حوسەینییە تێچوى چارەسەرى خاوەن پێداویستیەکى گرتە ئەستۆ کە هەوڵى خۆسوتاندنیدا 

2021.02.24 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
عەتەبەى حوسەینییە تێچوى چارەسەرى خاوەن پێداویستیەکى گرتە ئەستۆ کە هەوڵى خۆسوتاندنیدا 

ناس کورد- 

ئەمیندارێتى گشتى عەتەبەى حوسەینییە تێچوى چارەسەرى ئەو هاوڵاتیە خاوەن پێداویستیە تایبەتەى گرتە ئەستۆ کە ئاگرى لە ئۆتۆمبێلەکەى بەردا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمیندارێتى گشتى عەتەبەى حوسەینییە (چوارشەممە، 24ى شوباتى 2021) لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ڕێنمایى نوێنەرى مەرجەعى باڵا، عەتەبەى حوسەینییە چارەسەرى ئەو هاوڵاتیەى کە خاوەن پێداویستى تایبەتە و لە شارى کەرکوک ئاگرى لە ئۆتۆمبێلەکەى بەردا، دەگرێتە ئەستۆ.

 

لەلایەکى ترەوە ئەحمەد شێخ بەرپرسى پەیوەندیە پزیشکیەکانى عەتەبەى حوسێنییە لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا باسى لەوەکرد، تیمێکى تایبەت سەردانى کەرکوکیان کردوە بۆ گواستنەوە ئەو هاوڵاتیە کە ناوى "نەوزاد قاسم"ە بۆ شارى کەربەلا، ئەوەش بە ئامانجى پێشکەشکردنى چارەسەر لە نەخۆشخانەى ئیمام "زین العابدین"ى تایبەت.

 

باسى لەوەشکردوە، ئەو هاوڵاتیە لە چەند لایەکەوە سوتاوى بە جەستەیەوەیە ئەوەش بەهۆى سوتاندنى ئۆتۆمبێلەکەى، سەرجەم خزمەتگوزاریەکانى بێبەرامبەر پێشکەش دەکرێت، سەرەڕاى ئەوەش بەڕێوەبەرى ناوەندى دیرمان بۆ پەلى دەستکرد لەسەر ئەرکى خۆى دوو قاچى دەستکردى بۆ دابین دەکات.

 

نەوزاد قاسم ئەو هاوڵاتیە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەى دانیشتوى شارى کەرکوکە، کە ڕۆژى هەینى ڕابردوو بەهۆى ئەوەى لەلایەن پۆلیسى هاتوچۆوە پسوڵەى سەرپێچى بۆ کرابوو لەکاتى پێشێلکردنى قەدەغەى هاتوچۆ ئاگرى لە ئۆتۆمبێلەکەى بەردا و بەهۆیەوە خۆشى بریندار بوو.