گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

راگەیەندراوى کۆمپانیاى سۆمۆ لەبارەى ئیدارەدانى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان

2021.02.24 - 17:49
App store icon Play store icon Play store icon
راگەیەندراوى کۆمپانیاى سۆمۆ لەبارەى ئیدارەدانى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان

ناس کورد-

کۆمپانیاى سۆمۆ راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئامادەیى خۆیان بۆ ئیدارەدانى دۆسیەى نەوتى هەرێمى کوردستان دەربڕى لەدواى ڕێککەوتنى حکومەتى عێراق و هەرێم لەو بارەیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمپانیاى سۆمۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا (چوارشەممە 24ى شوباتى 2021) بڵاویکردوەتەوە، ئامادەین بۆ ئیدارەدانى مەلەفى نەوتى هەرێمى کوردستان ئەوەش دواى ڕیکەتنى حکومەتى فیدراڵى لەگەڵ هەرێم.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئیدارەدانى نەوت لە سەرجەم ناوچەکانى عێراقدا لە دەسەڵاتەکانى حکومەتى فیدراڵییە بە تەواوەتى.

 

سەبارەت بە بابەتى فرۆشتنى نەوتى پێشوەخت کۆمپانیاکە باسى لەوەکردوە، لەئێستادا فرۆشتنى نەوتى پێشوەخت سڕکراوە.

 

کۆمپانیاى سۆمۆ جەختیلەوەشکردوەتەوە، لە سەرەتاى مانگى داهاتووش ڕێکخراوى ئۆپێک کۆدەبێتەوە بۆ زیادکردنى هەناردە بە بڕى 500 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا، پشکى عێراق لەو زیادەیە 60 هەزار بەرمیل دەبێت.