گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دڵنیاییەک لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا 

2021.02.24 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
دڵنیاییەک لە حکومەتى هەرێمەوە لەبارەى ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا 

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، دڵنیایین لەوەی ئەمجارە لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بگەینە ریککەوتن و گفتوگۆکانیش ئیجابین. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان (24ى شوباتى 2021) لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران کە "ناس کورد" بینەری بوو ئاماژەى بەوە کرد، گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بەردەوامە و وەکو حکومەتی هەرێم ئامادەیی خۆمان نیشانداوە بۆ ڕێککەوتن بەپێی دەستوری عێراق و گفتوگۆکانیش ئیجابییە و دڵنیاین لەوەی بگەینە ڕیککەوتن و شاندی هەرێمیش ئامادەییان نیشانداوە هەرکات پێویست بکات دەگەڕێنەوە بەغدا.

 

وتیشی "پرۆژە یاسای بودجەی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری کۆتایی هاتووە و هەندێک وردەکاری لە چەند وەزارەتێک ماوە و چاوەڕواندەکرێت لە 10 ڕۆژی داهاتوو پرۆژەکە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت". 

 

لەبارەی ڕێککارەکانی کۆرۆنا وتی "رێککارەکان توندتر کراون لە سەرجەم وەزارەتەکان و داواشکراوە ڕێنماییەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت بۆ پاراستنی هاووڵاتیان و بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکەش لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەی باڵای ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە و هەڵسەنگاندنی نوێ بۆ دۆخەکە دەکرێت و هەر بڕیارێک پێویست بێت لەو بارەیەوە دەردەچێت، بۆ ڕاگەیاندنی کەرەنتین لە ئێستادا زووە بڕیاری لەو جۆرە بدرێت و لەداهاتوو بەپێی ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی تەندروستی بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".

 

جەختی لەوەشکردەوە، لەسەر هاتنی ڤاکسینی کۆرۆنا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لە گفتوگۆداین و چاوەڕواندەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ڤاکیسنەکە بگاتە عیراق و لەوێوە پشکی هەرێمی کوردستان رەوانە بکرێت.

 

کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لەکاتێکدایە کە پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی لە ڕاگەیەنراوێکدا کە کۆپییەکی دەستی "ناس کورد" کەوتووە (24ی شوباتی 2021) دەڵێت، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌ سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌ ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ساز دەکات.  

  

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکهاتووە:  

 

بڕگه‌ی یه‌كه‌م:

خستنه‌رووی دوا پێشهاته‌كانی پڕۆژه‌ بوودجه‌كانی فیدڕاڵ و هه‌رێم بۆ ساڵی 2021.  

 

بڕگه‌ی دووه‌م:

  • خستنه‌ڕووی پێشنووسی ئه‌م پڕۆژه‌ یاسا و په‌یڕه‌وانه‌:
  • پێشنووسی هه‌مواركراوی یاساكانی (یه‌كێتیی ژووره‌كانی بازرگانی و پێشه‌سازی، وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی و یاسای بازرگانی).
  • پێشنووسی پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی پێدانی هاوبه‌شیكردنی نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت له‌ هه‌رێمی كوردستان.
  • ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ په‌یڕه‌وی پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن.
  • پێشنووسی پڕۆژه‌ یاسای وه‌زاره‌تی كاره‌با.