ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە 24 کاتژمێرى رابردوو بڵاوکردەوە و تیایدا توشبوون و گیانلەدەستدان ژمارەیەکى پێوانەیى تۆمارکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتى تەندروستى عێراق (24ى شوباتى 2021) لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژە بەوە کراوە " لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە تاقیگەکانى شارەکانى عێراق و هەرێمى کوردستان 4306 توشبووى نوێ تۆمارکراوە و 2110 توشبوو چاکبوونەتەوە و 13 توشبوو گیانیانلەدەستداوە".