گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تایبەت و وردەکاری

لێدوانی تەندروستیی هەرێم لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن بەرپرسانەوە

2021.02.24 - 15:45
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی تەندروستیی هەرێم لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەلایەن بەرپرسانەوە

ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕەتی دەکاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ ڤاکسینێکی کۆرۆنا هاتبێتە کوردستان و دەڵێت، "ئێمە ئاگادار نین لەلایەن بەرپرسانەوە ڤاکسینەکە بەکارهێنرابێت و هاوردەکردنی ڤاکیسنەکەش بەبێ ئاگاداری وەزارەت ڕێگە پێدراو نییە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەهێڵ فەرەیدون، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان (24ی شوباتی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ڕایگەیاند، ئەوەی دەوترێت لەلایەن ژمارەیەک بەرپرسەوە لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنا بەکارهێنرابێت و تاوەکو ئێستاش هیچ ڤاکسینێکی پەتاکە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان نەکراوە.

 

باسی لەوەشکرد، "ڕەنگە بەپرس هەبێت ڤاکسینەکەی لە دەرەوەی وڵات وەرگرتبێت، چونکە هاوردەکردنی ڤاکسیینەکە بەبێ ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی ڕێگەپێدراو نییە و هەرکەسیش ئەو کارە بکات ڕێککاری یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر، جگە لەوەش هەڵگرتنی ڤاکسینەکە ئاسان نییە و پێویستی بە شوێنی تایبەت و پلەی گەرمی تایبەت هەیە کە ڕەنگە ئەوەش بۆ کەسایەتییەک ئاسان نەبێت ئەو ڤاکسینە بەوجۆرە هاوردە بکات."

 

بریکاری وەزارەتی تەندروستی ئەوەشی وت، "تاوەکو ئێستا ژمارەیەک کۆمپانیا ئامادەییان دەربڕیووە بۆ هاوردەکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان بەڵام ئێمە چاوەڕوانی هاتنی ڤاکسینەکەین لە ڕێگەی حکومەتی فیدراڵەوە ئەگەر ئەوان هاوردەیان نەکرد ئێمە لە هەفتەکانی داهاتوودا هەوڵی خۆمان دەدەین و ئەو ڤاکسینەش هاوردە دەکرێت پشکی ئەو وڵاتانەیە کە ڤاکسینی کۆرۆنایان زۆر وەرگرتووەو دواتر فرۆشتویانەتەوە بە بازرگانەکانی دەرمان و ئەوانیش ئێستا هاوردەی ئەو وڵاتانەی دەکەن کە تاوەکو ئێستا ڤاکسینەکەیان پێ نەگەیشتووە".

 

لە ڕۆژانی ڕابردوو باس لەوەکرا لەلایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێم ڤاکسینی کۆرۆنا هاوردەی هەرێمی کوردستان کراو ئەوان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان بەکارین هێناوە.



پیشتر حکومەتی عێراق بە گرێبەستێکی فەرمی بە بەهای هەشت ملیۆن دۆلار ڤاکسینی لە کۆمپانیای فایزەر کڕیوە و بە چەند قۆناغێک ڤاکسینەکە دەگاتە بەغدا لەو ڤاکسینەی کڕیویەتی پشکی هەرێمی کوردستانی تێدایە.