گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارەکان بخوێنەوە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە

2021.02.24 - 14:18
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پەروەردە ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە

ناس کورد-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە و داواشدەکات سەرجەم قوتابخانە ناحکومییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە پابەندبن بە وادەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی 2020-2021.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوسراوێکدا ئەمڕۆ (24ی شوباتی 2021) کە واژۆی د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەت و هاوکات بەڕێوەبەری گشتیی ئەزمونەکان بەوەکالەتی لەسەرە و وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند، "ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بازنەی یەکەم پۆلەکانی (1، 2، 3) کە بەشێوەی ئارەزومەندانە لە دەرەوەی پۆلەکان درێژە بەخوێندن دەدەن پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی (4 بۆ 11) لە قوتابخانە ئامادەبن تاوەکو هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێت لەسەر 100 نمرەکە.


باس لەوەشکراوە، پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی پێویستە بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەی 20 نمرەی قوتابخانەکان بکەن و لە کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا نمرەی (سفر)یان بۆ دادەنرێت لە تاقیکردنەوەکەو 10 نمرەی ڕۆژانەش لەسەر ئەو 20 نمرەیەی تاقیکردنەوەکە دەبێت و دابەشی 2 دەکرێت.

me_ga.php?id=2691me_ga.php?id=2692