گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

تەندروستیی هەرێم پێشێلکارییەکى سەیرى ڕێوشوێنەکانى کۆرۆنا ئاشکرادەکات

2021.02.24 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیی هەرێم پێشێلکارییەکى سەیرى ڕێوشوێنەکانى کۆرۆنا ئاشکرادەکات

ناس کورد-

بریکارى وەزارەتى تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لە هەندێک شوێن پێشێلى ڕێنماییەکانى تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەکرێت، بۆیە بەنیازن سزاکان توندتر بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕەهێڵ فەرەیدون ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا کە "ناس کورد" بینیویەتى وتى، "بەپێی ڕێوشوێنەکان شوێنى بۆنە و ئاهەنگ و پرسەکان نابێت بکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە لێرەو لەوێ دەکرێنەوە بەشێوەى تایبەت".

 

وتیشى، "لە هەولێر هۆڵ هەیە دەکرێتەوە پارەى غەرامەکەشى ئامادەکردووە کە ملیۆنێکە".

 

ڕەهێڵ فەرەیدون باسى لەوەشکرد، بەنیازن پارەى غەرامەکە زیاد بکەن و رێوشوێنەکان توندتر بکەنەوە بۆ ئەوەى پێشێلکارییەکان نەهێڵن.

 

ڕەهێڵ فەرەیدون باسى لەوەشکرد، تا کۆتایی ساڵى 2022 ئەگەر بەو شێوەیەى پلانى بۆ دانراوە ڤاکسین بڵاوبکرێتەوە، ئەوا لەساڵى 2023 هێڵى مەترسی جێدەهڵێن و ئەو مەترسییە لەناو کۆمەڵگەدا نامێنێت.