گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

عێراق لەبارەى هەناردەى نەوت ڕوونکردنەوە دەدات

2021.02.24 - 11:24
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق لەبارەى هەناردەى نەوت ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

وەزارەتى نەوتى عێراق پابەندبوونى خۆى بە بڕیارەکەى ئۆپیک پڵەس دووپات دەکاتەوە و دەشڵێت، ئاستى هەناردەکردن بەرزنەبووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرميی عێراقیە کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە، خالید حەمزە شەرع، بەڕێوەبەرى گشتى لە وەزارەتى نەوت (24ى شوباتى 2021) ڕایگەیاندووە، ڕێژەى هەناردەى نەوت بۆ ئەم مانگە هێشتا نەگەیشتووەتە سێ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل ڕۆژانە.



ئەو بەرپرسەى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕەتی دەکاتەوە ڕێژەى هەناردەکردنى نەوت لەڕێگەى بەندەرە نێودەوڵەتییەکانەوە زیاد کردبێت.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، وەزیرى نەوت سوورە لەسەر پابەندبوون بە بڕیارەکانى ئۆپیک پڵەس بۆ ڕاگرتنى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا کە بەمدواییانە وڵاتان بۆ گەشەدان بە ئابوورى وڵاتانى بەرهەمهێنەرى نەوت لەسەرى ڕێکەوتن.



شەرع ئەوەشى ئاشکراکردووە، وەزارەتى نەوت پشتى بەستووە بە دوو سەرچاوە بۆ هەناردەکردن لەڕێگەى دەریاییەوە، بەمەبەستى زیادکردنى تواناى هەناردەکردن لەڕێگەى بەندەرەکانەوە ئەوەش بەپێى پلانێک کە لەلایەن وەزارەتى نەوت و کۆمپانیانى نەوتى بەسرەوە داڕێژراوە.


ئەو بەرپرسە ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، سەرچاوەى یەکەم لەڕێگەى بانکى بازرگانى عێراقییە کە بەشدارە لەبەشێک لەپاڵپشتیەکان بەپێى بڕیارێکى ئەمدواییەى سەرۆک وەزیران، سەرچاوەى پاڵپشتى دووەمیش لەڕێگەى داهاتى کۆمپانیاى نەوتى بەسرەوەیە کە بەپێى گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیاى ئەینى ئیتاڵیادا کراوە و کار لەکێڵگەى نەوتى زوبێردا دەکات لەخۆرئاواى بەسرە.