گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گوێ لە دەنگی فڕۆکەوانەکە بگرە

دەفرە فڕیوەکان بوو؟!.. فڕۆکەوانێکی ئەمریکی تەنێکی نامۆ لە ئاسماندا دەبینێت

2021.02.24 - 10:55
App store icon Play store icon Play store icon
دەفرە فڕیوەکان بوو؟!.. فڕۆکەوانێکی ئەمریکی تەنێکی نامۆ لە ئاسماندا دەبینێت

ناس کورد-

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، فڕۆکەوانێکى هێڵى مەدەنى ئاسمانى ئەمەریکا لەکاتى فڕینیدا لە ویلایەتى ئۆهایۆەوە بۆ نیومەکسیکۆ تەنێکی نامۆى ئاسمانیى بینیوە کە بەشێوەى بازنەیی دەفڕن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تۆڕى هەواڵیی فۆکس نیوزى ئەمەریکی لە ڕاپۆرتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (24ی شوباتی 2021) دەڵێت، ڕۆژى یەکشەممەى ڕابردوو کاتژمێر یەکی نیوەڕۆ فڕۆکەوانی گەشتی 2292 تەنێکی نامۆی لە ئاسمانی باکورى خۆرهەڵاتى ویلایەتى مەکسیکۆدا بینیوە کە دەفڕێت.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، فڕۆکەوانەکە یەکسەر پەیوەندی بە بورجى چاودێریی فرۆکەخانەکە کردووە و باسى ئەوەى کردووە کە تەنێکى نامۆ بە سەرییەوە دەفڕێت، دەستەی فڕۆکەوانی ئەمریکا بوونی ئەو پەیوەندییەی پشتڕاستکردووەتەوە و کەناڵی فۆکس نیوزیش بڵاویکردووەتەوە."

 

وەک لە دەنگەکەدا دەبیسترێت، فڕۆکەوانەکە بە بورجی چاودێری دەڵێت، "هیچ شتێک تێبینی دەکەیت لێرە؟! هەر ئێستا شتێک بەسەر ئێمەوە ڕۆشت."

 

فڕۆکەوانەکە دەشڵێت، "حەز ناکەم ئەو قسە بکەم، بەڵام تەنێکی شێوە قوچەکی بوو، وەک موشەکی کروز خێرا دەڕۆشت، زۆر خێرا بوو بە ڕاستی، ڕێک بە سەرمانەوە ڕۆشت."

کۆمپانیاى فڕۆکەوانی ئەمریکا ناردنی ئەو زانیارییانەى لەلایەن فڕۆکەوانەکەوە پشتڕاست کردووەتەوە بەڵام هیچ ڕەتی کردووتەوە هیچ وردەکارییەکى ترى لەسەر ئەو بابەتە بڵاو نەکردووەتەوە و تەنها بە کەناڵی فۆکس نیوزی وتووە کە پێویستە لە نوسینگەى فیدراڵى (ئێف بی ئای) بپرسن، بەڵام ئێف بی ئایش تائێستا وەڵامی کەناڵەکەی نەداوەتەوە.

 

ساڵانە هەزاران تەنى نامۆی باڵدار کە بە دەفری فڕیو ناسراوە دەبینرێت و ڕاپۆرتى فڕۆکەوانەکەش لەسەر ڕوداوەکەى ئەمدواییە زیاتر بایەخى پێدەدرێت.


هەر بەپێى میدیا ئەمەریکیەکە لە مانگى شوباتى ساڵى 2018 دوو فڕۆکەوان ڕووبەڕوى تەنێکى تیشکدار بوونەوە بە بەرزى پێنج هەزار پێ لە خۆرهەڵاتى ویلایەتى ئەریزۆناوە.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەساڵانى نێوان 2014 بۆ 2015 لەلایەن ژمارەیەک لە فڕۆکەوان ودەریاوانە ئەمەریکیەکانەوە هەواڵى فڕینى چەند تەنێکى نامۆ دراوە کە فڕینەکەیان بەخێراى دەنگ بووە.