ناس کورد-
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدنی سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و "جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و زیادکردنی هاوبەشییەکان کرد بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندی هەردوو وڵات."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کازمی لە تویتێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە دەڵێت، "لەگەڵ بایدن تاوتوێی کارکردنمان کرد بۆ پشتیوانی ئەمن و ئاشتی لە ناوچەکە و بەردەوامی هەماهەنگییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى داعش."
دەشڵێت، "جەختمان کردەوە لە کاری بەردەوام بۆ گفتوگۆی ستراتیژی لە نێوان هەردوولا وڵات لەسەر بنەمای سەروەری نیشتمانیی عێراق."