ناس کورد-
به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، قائیمقامیه‌تی سلێمانی (13) شوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی داخست.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی (سێشەممە 23ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزار به‌تایبه‌تی، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی (13) شوێنی خواردن و خواردنه‌وه‌ی له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی داخست."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هه‌ریه‌ك له خواردن و خواردنه‌وه‌كانی (ره‌زان، ئه‌وین، ماڵی سێوه، VIP، كه‌رنه‌ڤاڵ شیراتۆز، سایه گوڵ 2، ئیو، ڤین، شنه، چاینا، بیك سپینده‌ر و چاینینا) به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی سه‌رجه‌میان داخران و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه."
قائیمقامیەتی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "به‌سوپاسه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی به‌گشتی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی به‌تایبه‌تی، به‌پێدانی زانیاری و سه‌ردانی به‌رده‌وامی لیژنه‌كان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌كه‌ن."