گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەگەری هەیە ترەمپ پێش هەڵبژاردنەکانی 2020 بوڵتن دووربخاتەوە

نیۆیۆرک تایمز: ترەمپ و بوڵتن لە سەر ئێران ناکۆکی قوڵیان هەیە

2019.05.29 - 21:57
App store icon Play store icon Play store icon
نیۆیۆرک تایمز: ترەمپ و بوڵتن لە سەر ئێران ناکۆکی قوڵیان هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەسەر پرسەکانی ئێران، کۆریای باکوور و ڤەنزوێلا ناکۆکی لەگەڵ جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی هەیە و لەوبارودۆخەش نیگەرانە. . بەپیی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لەنێوان ترەمپ و بۆڵتندا لەم ماوەیەی دواییدا مشتومڕ دروست بووە و ئەوەش نیگەرانی لای ترەمپ دروستکردووە. . بەپێی هەواڵەکە مشتومڕەکانی هەردوولا لەبارەی ئاشتی و جەنگەوە بەتایبەت لە بواری سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، بۆتە هۆی سەرلێشێواوی. . هەواڵەکە ئاماژە بەوە دەکات ترەمپ لەبارەی ئێرانەوە پشتگیری لە بۆچونەکانی بۆڵتن ناکات بۆ گۆڕانکاری لە رژێمەکەدا، هاوکات باس لەوە دەکرێت کە ترەمپ نیگەرانە لە بۆچوونەکانی بۆڵتن بۆ گۆڕانکاری رژێمەکەی نیکۆلاس مادورۆ لە ڤەنزوێلا. . نیویۆرک تایمز  پشتبەست بە چەند سەرچاوەیەک کە ناوی ئاشکرا نەکردون رایگەیاندووە ترەمپ و بۆڵتن هیچ کاتێک پەیوەندییە کەسییەکانیان باش نەبووە، ترەمپ لەبارەی بوڵتنەوە وتویەتی ئەگەر بڕیار بدرێتە دەست بوڵتن ئەوا ئەمریکا توشی چوار جەنگ دەبێت. . نیویۆرک تایمز رایگەیاندووە باس لەوە کراوە کە پێش دەستپێکردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو، ئەگەری هەیە ترەمپ، بۆڵتن لە پۆستەکەی دووربخاتەوە.