ناس کورد-
کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی وەستانی پێدانی ڤیزای بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، لە سبەینێوە هاتوچۆی گەشتیاران لە دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی دوو هەفتە ڕادەگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران (سێشەممە 23ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران ئاگادار دەکەینەوە كه به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كوردستان، هاتوچۆی گه‌شتیاران له سنوری باشماخه‌وه له رۆژی پێنجشه‌مه 25ی شوباتی 2021 بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت، به بڕیاری ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنای پارێزگای كرماشانیش، هاتوچۆی هاووڵاتیان له سنوری په‌روێزخانه‌وه ڕاگیراوه."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەڵام سنوره ناوبراوه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی و ئێرانی بۆ وڵاته‌كانیان كراوه ده‌بێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، " به‌و هۆیه‌وه پێدانی ڤیزا له سەرکونسوڵگەری كۆماری ئیسلامی ئێران له سبه‌ینێ پێنجشه‌مه 25ی شوباته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته راده‌گیرێت، بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی و هاتوچۆی شۆفێرانی ترانزێت له سنوره‌كانه‌وه به ره‌چاوكردنی پرۆتۆكۆله ته‌ندروستیه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت."