ناس کورد-
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی 26ی ئایاری ئەمساڵ کۆنگرەی پارتی بەڕێوەدەچێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فازڵ میرانی لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (23ی شوباتی 2021) ئاشكرای كرد، "ڕۆژی 26ی ئایار پارتی كۆنگره‌ی چوارده‌هه‌مینی ده‌به‌ستێت."
سەبارەت بە ئەگەرى چونى شاندى لایەن سیاسیەکانى هەرێم بۆ بەغدا فازڵ میرانى وتى، "پێویستە پێشتر لایەنەکان لەناو خۆماندا قسە بکەین ئەو کاتە بچین لەگەڵ بەغدا دانوستان بکەین."
بڕیاربوو پارتى دیموکراتى کوردستان لە سەرەتاى ساڵى 2020 کۆنگرە ئەنجام بدات، بەڵام بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆناوە کۆنگرەکە دواخرا بۆ مانگەکانى سەرەتاى ئەمساڵ، ئەمەش دواى ئەوەدێت کە ئەو حزبە ماوەی 10 ساڵە کۆنگرەی نەبەستووە و ئەم كۆنگرەیەش ئەنجامی دەدات دەبێتە 14یەمین كۆنگرەی ئەو حزبە لە ساڵی 1946ەوە کە دامەزراوە.
ڕیزبه‌ندی كۆنگره‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌م جۆره بووه:
* كۆنگره‌ی یه‌ك: له 16ی ئابی 1946 له ماڵی "سه‌عید فه‌هیم" له شاری به‌غدا و به نهێنی و به به‌شداری (70) كه‌سایه‌تی به‌سترا.
* كۆنگره‌ی دوو: له مانگی ئازاری 1951 له ماڵی "عه‌لی حه‌مدی" له شاری به‌غدا و به به‌شداری (30) نوێنه‌ر به‌سترا.
* كۆنگره‌ی سێ: له (26ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 1953)، له كه‌ركووك به به‌شداری (35-40) نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی چوار: له رۆژانی (4-7ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1959) له ماڵی كاكه زیاد له شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی پێنج: له مانگی (ئایار/ مایۆی 1960) له باره‌گای حزب له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی شه‌ش: له سه‌ره‌تای مانگی (تهمموز/ یۆلیۆی 1964) له قه‌ڵادزێ به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی حه‌وت: له (15ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 1966) له گه‌ڵاڵه به‌سترا.
* كۆنگره‌ی هه‌شت: له (1ی تهمموز/ یۆلیۆی 1970) له ناوپردان و به به‌شداری (488) نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی نۆ: له (4ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1979) له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وڕ به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی به ده‌نگی تێكڕای ئه‌ندامانی كۆنگره وه‌ك سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
* كۆنگره‌ی ده: له نێوان (2-12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 1989) له ناوچه‌ی مه‌رگه‌وڕ به به‌شداری (332) نوێنه‌ر به‌سترا.
* كۆنگره‌ی یازده: له (1993) له شاری هه‌ولێر به به‌شداری (2167) نوێنه‌ر به‌سترا.
* كۆنگره‌ی دوازده: له نێوان (6-14ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1999) له هه‌ولێر به به‌شداری (1500) نوێنه‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
* كۆنگره‌ی سێزده: له نێوان (11-18ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2010) له هه‌ولێر به‌سترا.