گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەوڵی دروستکردنی کۆدەنگیە بۆ کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان

سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ قەتەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئێران و ئەمریکایە

2019.05.29 - 20:50
App store icon Play store icon Play store icon
سەردانەکەی عەبدولمەهدی بۆ قەتەر بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئێران و ئەمریکایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد سەرچاویەک لە ناو حکومەتی عێراق ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی بۆ قەتەر ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە. . ماڵپەڕی روسیا تودەی لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ناو حکومەتی عێراق بڵاویکردوە ئامانجی سەردانەکەی عادل عەبدولمەهدی بۆ قەتەر یەکخستنی هەڵوێستی عێراق و قەترە لە کۆنگرەی مەککە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران. . سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە عەبدولمەهدی بڕوای وایە، بەغدا و دەوحە دەبێت ڕۆڵیان لە هێورکردنەوەی بارودۆخەکەدا هەبێت، هەروەها هەوڵ بدەن بۆ رازی کردنی سەرانی عەرەب لەسەر ئاڵۆز نەکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا. . ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئایاری 2019 عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە دەوحەی پایتەختی قەتەر و لەلایەن تەمیم بن حەمدەوە پیشوازی لێکراوە. . لە راگەیەندراوێکدا کە نوسینگی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردوەتەوە هاتووە ئامانجی سەردانەکە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا و لە رووی بازرگانی و وەبەرهێنانەوە. . هەروەها ئاماژە بەوەکراوە هەردوولا ڕۆڵ بگێڕن لە کەم کردنەوەی گرژییەکان و پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا. .