ناس کورد-
سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەى هێرشە موشەکییەکەى شەوى رابردووى ناوچەى سەوز لەشارى بەغدا بڵاوکردەوە و سەرکۆنەى بەئامانجگرتنى نێردە دبلۆماسییەکانى کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان (23ى شوباتى 2021) لە میانەى بڵاوکردنەوەى تویتێک کە "ناس کورد" بینیوویەتى رایگەیاند "نێردە دیبلۆماسییەکان دووچاری مەترسی گەورە دەبنەوە لە عێراق. ئەوان بۆ جەنگی دژ بە تیرۆر و دووبارە بونیادنانەوەی عێراق لێرەن".
دەشڵێت "داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکەم رێکاری کردەیی بۆ دابینکردنی سەلامەتییان بگرێتەبەر. دەبێت ئەو هێرشانە رابگیرێن".
I condemn last night’s attack on the US Embassy in Baghdad.
— Masrour Barzani پابەندین# (@masrour_barzani) February 23, 2021
Diplomatic missions take enormous risk to be in Iraq. They are here to help confront terrorism and rebuild Iraq.
I urge the federal govt to take practical measures to ensure their safety.
The attacks must stop -mb.
شەوى رابردوو هێرشێکى موشەکى کرایە سەر ناوچەى سەوزى بەغدا و باڵیۆزخانەى ئەمریکا، کە زیانى ماددى لێکەوتەوە.
لاى خۆیەوە موقتەدا سەدر سەرۆکى رەوتى سەدر رایگەیاند، "دەبینم بەکارهێنانی چەک و بۆردومان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسییەکان لەزیادبووندان، ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی گەلی عێراق دروست کردووە."
سەدر بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت " ئایا ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دروستکردنی مەترسی بۆسەر ژیانیان لەگەڵ بەرخوداندا (مقاوەمە) دێتەوە؟! یاخود ئەوە ناوبانگەکەى دەشێوێنێت و خۆشەویستی لە دڵی خەڵکیدا کەم دەکاتەوە."
هاوکات هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح ئیدانەى گەڕانەوەى هێرشى سەر نێردە دیبلۆماسییەکانى کرد لە بەغدا و داواى لە حکومەت کرد شکۆى هێزە ئەمنییەکان بپارێزێت.