ناس کورد-
پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبارى راگەیاند، کە بڕى حه‌وت ملیۆن دیناری ساختەیان پێ بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (23ی شوباتی 2021) کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، پۆلیس زانیاری پێگه‌یشتووە له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه پاره‌ی ساخته‌یان پێیه‌و ده‌یانه‌وێت له‌ناو بازاڕ ساغی بكه‌نه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو و گهیشتونهتە شوێنی مه‌به‌ست.
ئاماژە بەوەشکراوە، توانراوە له‌ناو بازاڕی شاری سلێمانیدا دوو تۆمه‌تباری به‌ناسنامه ئێرانی ده‌ستگیربكرێن كه زیاتر له حه‌وت ملیۆن دیناری په‌نجا هه‌زاری ساخته‌یان پێبووه له‌گه‌ڵ چه‌كێكی بانكی 10 ملیۆن تمه‌نی.
بەپێی راگەیەنراوەکە، له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار ( س، س) له‌دایكبووی 1994 و ( ب، م) له‌دایكبووی 1990 به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.