کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- هەڤاڵ فەتاح گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ لەشاری کەرکوک بەهۆی تەقینی نێرگەلەی ئەلکترۆنی بە دەموچاویدا بریندار دەبێت و بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رزگاری کراوە. . لەوبارەوە حەسەن سابر وتەبێژی تەندروستی کەرکوک بە ناس کورد راگەیاند : گە نجەکە لە کاتی بە کارهێنانی نێرگەلەی ئەلکترونی، نێرگەلەکە بە دموچاویدا تەقیوەتەوە بە سەختی برینداربووە ، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەرکوک . . وتەبێژی تەندروستی کەرکوک وتیشی : ئەو گەنجە دانیشتوی شاری کەرکوکە و رۆژی سێ شەممە 27ی ئایاری 2019 نێرگەلەکەی پێدا تەقیوەتەوە. . حەسەن سابر وتی تەقینی نێرگەلە ئەلکترۆنیەکە برینی "سەختی" لەسەر دەموچاوی گەنجەکە دروستکردووە و پێویستی بە نەشتەرگەری جوانکاری هەبووە هەربۆیە ئەمڕۆ چوارشەممە لە نەخۆشخانەی ڕزگاری شاری کەرکوک نەشتەرگەری جوانکاری بۆ ئەنجامدراوە باری تەندروستیشی جێگیرە . . .