ناس کورد-
نرخی نهوت له بازاڕهكانی جیهاندا بەڕێژەیەکی بهرچاو بەرزبووەوە، بەهۆى چوار هۆکارەوە کە سیانیان پەیوەندی بە پەتاى کۆرۆناوە هەیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "investing" تایبەت بە ئابوریی و وەبەرهێنان ( 22ی شوباتی 2021) کە "ناس کورد" بەواداچوونی بۆکردووە، ئێوارەى ئەمڕۆ نرخی نهوت خاوی برێنت بهرزبونهوهی بهرچاوی بهخۆوە بینیوە، لەئێستادا بهرمیلێك نهوتی برێنت به 64.23 دۆلار و بهرمیلێك نهوتی خاوی ئەمەریکیش به 61.61 دۆلار مامهڵهی پێوهدەکرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، نهوتی برێنت بە ڕێژهی 3.40% بەرزبووەتەوە و نهوتی خاوی ئهمەریكاش بهڕێژهی 3.97% نرخهكهی بەرزبوەوە.
شارەزیانی بواری نەوت پێیانوایە، بهرههمهێنانی ڤاكسینى كۆرۆنا و کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی رێژهی توشبوون به نەخۆشییەکە و کەمبوونەوەی قەدەغەی هاتووچۆ و بڕیاری رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت (ئۆپێک) بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان، بوونەتە هۆکارى بەرزبوونەوەی نرخەکەی.
هاوکات بانکى گۆڵدمان ساکسى ئەمریکى پێشبینی دەکات نرخى نەوت لەمساڵدا بگاتە 75 دۆلار، ئەوەش بە باشبوونى خواست لەسەر وزە و پابەندبوونى بەرهەمهێنەران بە کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت.
بانکەکە کە پێشبینییەکانی لە جیهاندا متمانەپێکراوە ئەمڕۆ دووشەممە لە شیکارێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، نرخى نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە لەماوەى کەمى داهاتوودا، سەرەڕاى ئەو فشارەى لەسەریەتى بەهۆى کۆرۆناوە.
هەروەها پێشبینی کردووە نرخى نەوتى برێنت لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا بگاتە 70 دۆلار، لە چارەکى سێیەمیشدا بۆ 75 دۆلار بەرزبێتەوە.
لەکۆتایی تشرینى یەکەمى رابردووەوە نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بەشێکى زۆر لەو نرخەى بەدەستهێناوەتەوە کە لەدەستیدابوو، نرخى هەر بەرمیلێک بە 63 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەهۆى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت و کوتانى خەڵک بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.