ناس کورد-
موقتەدا سەرد، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەى هێرشە موشەکییەکانی سەر دامودەزگا دیبلۆماسییەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا دەڵێت، "سەیرە، ئایا ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دروستکردنی مەترسی بۆسەر ژیانیان لەگەڵ بەرخوداندا (مقاوەمە) دێتەوە؟!"
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمشەو بە سێ موشەکی جۆری کاتیۆشا هێرش کرایە سەر دەوروبەری باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و زیانێکی زۆریش بەر چەند ئۆتۆمبێلێکی هاوڵاتیانی مەدەنی کەوت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.
سەدر لە تویتێکیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (22ی شوباتی 2021) دەڵێت، "دەبینم بەکارهێنانی چەک و بۆردومان و بە ئامانجگرتنی نێردە دیبلۆماسییەکان لەزیادبووندان، ئەوەش مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی گەلی عێراق دروست کردووە."
سەدر بە سەرسوڕمانەوە دەپرسێت " ئایا ترساندنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دروستکردنی مەترسی بۆسەر ژیانیان لەگەڵ بەرخوداندا (مقاوەمە) دێتەوە؟! یاخود ئەوە ناوبانگەکەى دەشێوێنێت و خۆشەویستی لە دڵی خەڵکیدا کەم دەکاتەوە."
سەدر داواش لە حکومەت دەکات دەستوەسان نەبێت لە ئاست هێرشەکان.