گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە دوو هۆکار

پێشبینییەکی مژدەبەخش.. نرخى نەوت بازێکى گەورە دەدات

2021.02.22 - 21:17
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەکی مژدەبەخش.. نرخى نەوت بازێکى گەورە دەدات

ناس کورد-

بانکى گۆڵدمان ساکسى ئەمریکى پێشبینی دەکات نرخى نەوت لەمساڵدا بگاتە 75 دۆلار، ئەوەش بە باشبوونى خواست لەسەر وزە و پابەندبوونى بەرهەمهێنەران بە کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بانکەکە کە پێشبینییەکانی لە جیهاندا متمانەپێکراوە ئەمڕۆ دووشەممە لە شیکارێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە ئاماژەى بەوەکردووە، نرخى نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە لەماوەى کەمى داهاتوودا، سەرەڕاى ئەو فشارەى لەسەریەتى بەهۆى کۆرۆناوە.

هەروەها پێشبینی کردووە نرخى نەوتى برێنت لە چارەکى دووەمى ئەمساڵدا بگاتە 70 دۆلار، لە چارەکى سێیەمیشدا بۆ 75 دۆلار بەرزبێتەوە.

لەکۆتایی تشرینى یەکەمى رابردووەوە نرخى نەوتى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بەشێکى زۆر لەو نرخەى بەدەستهێناوەتەوە کە لەدەستیدابوو، نرخى هەر بەرمیلێک بە 63 دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت، بەهۆى کەمکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى نەوت و کوتانى خەڵک بە ڤاکسینى دژە کۆرۆنا.

پێشتر رۆژنامەى "فاينانشال تايمز" بڵاویکردبووەوە، هەردوو بانکى "جى پى مۆرگان چیس" و "گۆڵدمان ساکس"، پێشبینى دەکەن نرخى نەوت بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبێتەوە و نرخى هەربەرمیلێک بگاتەوە 100 دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێشبینییەکان دڵخۆشکەرن لەو بارەیەوە، بە پشتبەستن بەوەى پاڵپشتى دارایی کاریگەرى دەبێت لەسەر زیادبوونى بەکاربردن، لەگەڵ سەرەتاى ئاسایی بونەوەى ژیان.

كريستيان مالك سەرۆکى بەشى نەوت و گاز لە "جى پى مۆرگان" هەفتەى رابردوو لە کۆنگرەیەکدا رایگەیاند، پێیانوایە نەوت تواناى هەیە 100 دۆلار تێپەڕێنێت.

لاى خۆیەوە، جیفرى کورى شیکەرەوەى دیار لەبانکى "گۆڵدمان ساکس" رایگەیاند، پێیوایە نرخى نەوت لەمساڵدا لەسنورى 80 دۆلار یان زیاتر مامەڵەى پێوەدەکرێت.