ناس کورد-
بڕیاردەرى لیژنەى تەندروستى ئەو چین و توێژانە بەوردى ئاشکرا دەکات کە سەرەتادا ڤاکسینى دژە کۆرۆنایان پێ دەدرێت و ئاماژە بەوە دەکەن کە قۆناغى یەکەمى ڤاکسینەکە نزیکەى 13 ملیۆن کەس دەگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جەواد موسەوى بڕیاردەرى لیژنەى دارایى لەپەرلەمانى عێراق لەلێدوانێکیدا بۆ (المدى اونلاين) کە "ناس کورد" بەدواداچوونى بۆ کردووە (22ى شوباتى 2021) لەبارەى ئەو چین و توێژاینەى کە یەکەمجار ڤاکسینى کۆرۆنایان پێ دەدرێت ڕایگەیاند، یەکەم چین کارمەندانى وەزارەتى تەندروستى دەگرێتەوە کە نزیکەى 500 هەزار کارمەند دەبێت.
دەشڵێت، هەروەها بەتەمەنەکان ئەوانەى کە 50 ساڵیان تێپەڕاندووە و ژمارەیان نزیکەى چوار ملیۆن کەس دەبێت و دواتریش ئەوانەى نەخۆشى درێژخایەنیان هەیە کەژمارەیان چوار ملیۆنە و هێزە ئەمنیەکانیش کە ژمارەیان دەگاتە نزیکەى دوو ملیۆن.
موسەوى ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، چینێکى تر کە سەرەتا ڤاکسینەکە دەیانگرێتەوە ئەوانەن کە بیمەى کۆمەڵایەتى دەیانگرێتەوە و ژمارەیان نزیکەى ملیۆنێک هاووڵاتییە.
بڕیاردەرى لیژنەى تەندروستى باسى لەوەش کردووە، قۆناغى دواتر ڤاکسینەکە دەدرێتە زیندانیان و شۆفێران و کارمەندانى چەند دەزگایەک لەوانە کە لەخانەکانى هەتیوان و چێشتخانەکاندا کاردەکەن و ژمارەیان بەنزیکەى ملیۆنێک خەمڵێنراوە.
موسەوى ئەوەشى ڕونکردووەتەوە، دوو بەش لەڤاکسینەکە دەدرێتە هەموو کەسێک و عێراقیش لەماوەى سێ مانگى داهاتوودا 16 ملیۆن بەشى ڤاکسینەکەى بەدەست دەگات واتا بەشى هەشت ملیۆن کەس دەکات.
بەوتەى موسەوى، لیستێک ئامادە دەکرێت بۆ هەموو کەسێک کە یەکەمجار ڤاکسینەکەى لێدەدرێت بۆ ئەوەى لەدواى مانگێکى تر بەشى دووەمى ڤاکسینەکەى لێبدرێت.