گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا؛ لە دوای هەوڵی کودەتاکە نیو ملیۆن هاوڵاتی ڕاپێچی دادگا کراون

2019.03.07 - 22:41
تورکیا؛ لە دوای هەوڵی کودەتاکە نیو ملیۆن هاوڵاتی ڕاپێچی دادگا کراون

 

 

ناس کورد-

 

وەزارەتی دادی تورکیا ئاشکرای کرد ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لە مانگی تەمووزی 2016ەوە ڕاپێچی دادگاکراون بەتۆمەتی بوونی پەیوەندی بە کەسایەتی ئایینی فەتحوڵا گولەن، نیو ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە.

 

بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی دادی تورکیا، کۆی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بەبوونی پەیوەندی بە هەوڵی کودەتاکەی 15ی تەمووزی 2016ەوە گەیشتووەتە 500 هەزار و 650 کەس.

لە ئامارەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە کۆی ئەو کەسانەی زیندانی کراون گەیشتووەتە 30 هەزار و 947 کەس، هاوکات فەرمانی دەستگیرکردن بۆ 22 هەزاری دیکەش دەرکراوە.

هەر بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی دادی تورکیا، لەو کەسانەی کە تۆمەتبارن بە بوونی پەیوەندی بە کودەتاکەوە دوو هەزار و 60 کەسیان تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوەیە، سەرەڕای ئەوەی یاساکانی تورکیا ڕێگە بە زیندانیکردنی منداڵ نادات لەگەڵ دایکیدا، بەڵام زیاتر لە 700 منداڵ لەگەڵ دایکیاندا لە ئێستادا لەودیو شیشی زیندانەکانی تورکیاوەن.

 

لە ڕۆژی 15ی تەموزی 2016 هەوڵێکی کودەتا لە تورکیادا بەسەر دەسەڵاتی پارتی داد و گەشەپێندا درا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک هەوڵەکە شکستی هێنا، دەسەڵاتدارانی تورکیا کەسایەتی ئایینی تورکی فەتحوڵا گولەنیان بەو هەوڵە تۆمەتبارکرد، بەڵام ناوبراو کە نیشتەجێی ئەمریکایە هەموو ئەو تۆمەتانەی ڕەتکردەوە.