گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لەسەر هێرشکردنە سەر پۆلیسەکەی دهۆک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێک دەرچوو

2019.05.29 - 14:21
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر هێرشکردنە سەر پۆلیسەکەی دهۆک فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێک دەرچوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-عەمار عەزیز   پارێزەرێکی شاری دهۆک ڕایگەیاند، لەسەر هیرشکردنە سەر کارمەنەکەى پۆلیسى هاتووچۆى دهۆک بڕیاری دەستگیرکردن بۆ کەسێک دەرچووە. . خەتاب عومەر، کە پارێزەرێکی شاری دهۆکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 19ی ئایاری 2019 بە ناس کوردی ڕاگەیاند، بەتۆمەتی هێرشکردنە سەر کارەندەکەى پۆلیسى هاتووچۆى دهۆک، بەپێی ماددەی 230 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ کەسێک بەناوی  (ش.ف) دەرچووە. . ماددەی 230 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دەستدرێژیكردنە سەر فەرمانبەر و خزمەتكاری گشتی و لە یاسەکەدا هاتووە، (بە حەپسكردن سزا دەدرێت كە لە ساڵێك كەمتر نەبێت و لە حەوت ساڵ زیاتر نەبێت). . ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کورد ڕاگەیاند، شەوی 26ی مانگ کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆی دهۆک، بەناوی نیشتیمان ڕەسوڵ، کە لە ئەرکی خۆیدا بووە لە شەقامى کاوە لە سەنتەری شاری دهۆک، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشیان کردوەتە سەری و لێیانداوە. . کارمەندەکەی هاتووچۆ داوای لە هێرشبەرەکان کردبوو ئۆتۆمبێلەکەیان لە شوێنی رێگە پێدراو پارک بکەن نەک لە ناو بازار، بەڵام سەرنشینەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکە دابەزیبوون و هێرشیان کردبووە سەر کارمەندەکەی هاتووچۆ و بریندارییان کردبوو. . .