ناس کورد-
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، گرفتە تەکنیکییەکەی داناغاز چاکبووەوە و پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00ی ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگایان نەدا كوژانەوەی گشتیی كارەبا رووبدات . "