گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

گەنجینەى یەکى سلێمانى بۆ ناس کورد: چاوەڕێى فەرمانى وەزارەتى دارایین

وەزارەتى دارایى پێش جەژن مووچەى هەموو وەزارەتەکان دابەشدەکات؟

2019.05.29 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى دارایى پێش جەژن مووچەى هەموو وەزارەتەکان دابەشدەکات؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وریا حسێن   تائێستا عێراق پارەى مووچەى فەرمانبەرانى نەخستووەتە سەر حسابی وەزارەتى دارایى هەرێم، وەزیرى دارایش پێشتر ڕایگەیاند، تائێستا ناتوانن بڵێن مووچەى هەموو وەزارەتەکان پێش جەژن دابەش دەکرێن. . سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "ئەو خشتەیەى بڵاوکراوەتەوە کە موچەى وەزارەتەکانى پێشمەرگە و پەروەردەیە وەک خۆى مووچە دابەش دەکرێت و بەردەوامى دەبێت جگە لەوە هیچ شتێکى نوێ نیە". . ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى وت: "تائێستا بانکى ناوەندى عێراق هیچ پارەیەکى بۆ مووچەى فەرمانبەران نەخستووەتە سەر حسابى وەزارەتى دارایى، بۆیە لاى وەزارەت ڕون نیە ئایا پێش جەژن دەتوانن مووچەى هەموو وەزارەکان دابەش بکەن، یان نا؟". . حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەرى گەنجینەى یەکى سلێمانى لەبارەى دەنگۆى دابەشکردنى مووچەى سەرجەم فەرمانبەران پێش جەژن ئاماژەى بۆ ئەوەکرد هیچ فەرمانێکیان لە وەزارەتى داراییەوە پێنەگەشتووە لەو بارەیەوە، وتیشى: "ئەگەر وەزارەت فەرمانمان پێبکات دەتوانین لەڕۆژانى پشودا مووچەى فەرمانبەران پێش جەژن بدەین". . .