ناس کورد-
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمرۆ بەفربارین لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان و شوێنە بەرزەکانی ناو شارەکانی هەرێمی کوردستان هەیە و بۆ سبەی بەردەوام دەبێت لە ناوچە سنووریەکان بەڵام بە ڕێژەی زۆر کەمتر.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕیوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (20ی شوباتی 2021) ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ و بەیانی بە گشتی هەور دەبێت و بەفر و باران لە ناوچە جیاوازەکان دەبارێت.