گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆسیەی ئەتۆمیی ئێران

کۆشکی سپی تاران بێئومێد دەکات: هیچ پلانێکمان نییە

2021.02.20 - 08:54
App store icon Play store icon Play store icon
کۆشکی سپی تاران بێئومێد دەکات: هیچ پلانێکمان نییە

ناس کورد-

وتەبێژى کۆشکى سپى ڕایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا هیچ پلانێکى نییە بۆ هەڵگرتنى سزا سەپێنراوەکانى سەر ئێران لە پێش دەستپێکردنى دانوستانەکانى لەگەڵ ئەوروپادا لەبارەى بەرنامە ئەتۆمیەکەیەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جین ساکى، وتەبێژى کۆشکى سپى ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (20ى شوباتى 2021) ڕایگەیاند، "پێش دەستپێکردنەوەى دانوستانى دیبلۆماسی، هیچ پلانێک بۆ هەنگاونان لەبارەى ڕێککەوتنى ئەتۆمییەوە لەگەڵ ئێراندا لەئارادا نییە."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، شەوى پێنجشەممە جۆ بایدنى سەرۆکى ئەمەریکا نامەیەکى ئاڕاستەى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کردووە و تێیدا ڕاگەیاندنى کشانەوەى دۆناڵد ترەمپى لەبارەى دەستپێکردنەوەى هەموو سزا سەپێنراوەکانى نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ سەر ئێران کشاندووەتەوە.

 

لاى خۆشیەوە، ڕیچارد میڵز، باڵیوزى ئەمەریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا بڕیارى ئیدارەى ترەمپ لەبارەى دووبارە دەستپێکردنەوەى سەرجەم سزا سەپێنراوەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێران لەمانگى ئەیلولى 2020دا دەکشێنێتەوە.

 

لە لایەکی ترەوە، جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمریکا داواى بەرەنگاربوونەوەى هەوڵەکانى ئێران کرد بۆ دروستکردنى ناسەقامگیریی لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

 

بایدن لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى میونيخ بۆ ئاسایش جەختیکردەوە، ئیدارەکەى ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان لەگەڵ ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى لەبارەى بەرنامەى ئەتۆمى ئێرانەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئيدارەى جۆ بايدنی سەرۆكى ئەمەريكا ڕازی بوو بە بانگهێشتنامەيەكى ئەوروپى بۆ بەشداريكردن لە كۆبونەوەيەكدا كە ئێرانيش بەشدار دەبێت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامە ئەتۆميەكەى تاران، هەروەها ئەو داواكاريەى كشاندوەتەوە كە داواى گەڕاندنەوە سزا نێودەوڵەتيەكانى كردبوو.  

  

نيێد برايس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا  لە لێدوانێكى ڕۆژنامەوانيدا وتى، واشنتن بە بانگهێشتنامەى نوێنەرى باڵاى يەكێتى ئەوروپا ڕازى بووە بۆ ئامادەبوون لە كۆبوونەوەى گروپە پێنج کۆ یەک كە وڵاتەكانى ئەمەريكا، ئەڵمانيا، چين، فەڕەنسا، بەريتانيا و ڕوسيان لەگەڵ ئێران، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر بەرنامە ئەتۆميەكەى تاران.    

  

ئەمەش لەكاتێكدايە پێگەى Politico لەزارى سەرچاوەيەك لە ئيدارەى ئەمەريكاوە بڵاويكردوەتەوە، جۆ بايدن سەرۆكى ئەو وڵاتە نيازى خۆى بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێكکەوتنى ئەتۆمى لەگەڵ ئێران پيشانداوە، ئەوەش لە وتەيەكدا لە كۆنگرەى ميونخ بۆ ئاسايش.    

  

بەرپرسێكى ئەمريكا بە ئاژانسى ڕۆيتەرزى وتووە، بۆ يەكەمجار دواى چەندين ساڵ دەرفەتێك هەيە بۆ كۆتايىهێنان بە سياسەتى ئەوپەڕى فشار و گەڕانەوە بۆ دیبلۆماسی لەگەڵ تاران، بەرپرسێكى تر باسى لەوەكردوە، "قورسە بير لە زيندووكردنەوەى ڕێكکەوتنى ئەتۆمى بكەينەوە ئەگەر هەندێک كەيسى هەرێمى چارەسەر نەكرێن."