ناس کورد-
ئەدهەم بارزانى داوادەکات دادگا پێداچونەوە بکات بە بڕیارى سزادانى دەستگیرکراوانى بادینان و بڕیارى ئازادکردنیان بدات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەدهەم بارزانى سەرۆکى پێشووى ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتى لە سلێمانى لە لاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى /هیوادارم که دهزگای داد له کوردستان، بهو بریاره دا بچێتهوه که چهند گیراوی دهڤهری بادینان به زیندان سزا دران".
هەروەها هیوای خواستووە ئهو پێداچوونهوهیه ببێته هوکارێک بۆئهوهی گیراوان بتوانن بگهرێنهوه باوهشی خانهوادهکانیان.
ڕۆژی 16ی شوباتی 2021 دادگای تاوانەکانی دووی هەولێر سزاى شەش ساڵ زیندانى بۆ هەریەکە لە شێروان شێروانی، شڤان سەعید، گوهدار زێباری، هاریوان عیسا و ئەیاز کەرەم دەرکرد.
ئەو بڕیارە کاردانەوەى بەرفراوانى لێکەوتەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.