گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هاوارى دوو ژن’’.. رووداوێکى هاتوچۆ لە هەولێر ’’کەتنێکى گەورەى’’ ئاشکراکرد

2021.02.19 - 22:44
App store icon Play store icon Play store icon
’’هاوارى دوو ژن’’.. رووداوێکى هاتوچۆ لە هەولێر ’’کەتنێکى گەورەى’’ ئاشکراکرد

ناس کورد-

روداوێکى هاتوچۆ لە هەولێر "کەتنى" شۆفێرێکى ئاشکراکرد کاتێک دوو ژن بەهاوارییەوە هاتن و ژنى یەکەمى بۆیدەرکەوت بەبێ ئاگادارى ئەو ژنى دیکەى هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر لەلاپەڕەى خۆى لە فەیسبوک کە "ناس کورد" بینیویەتى نوسیویەتى، چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕوداوێکی هاتووچۆ ڕویدا لەیەکێک لەشەقامەکانی هەولێر کەپێکدادانی دووئوتومبێل بو لەئەنجامی ڕوداوەکەش هەردوو شوفێر بریندار بوون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لەپاش کەوتنەوەی ڕوداوەکە خزم وکەسی هەردووک لا هاتن بەهاواری بریندارەکان بۆخەستەخانە لەپاش ماوەیەک بوبەدەنگە دەنگ و هاوار، لەسەرەتا هەمو وایانزانی یەکێک لەشوفێرەکان گیانی لەدەستدا کەچی مەسەلەکە لەمردن گەورەتر بوو.

 

فازڵ حاجى دەڵێت "دەرکەوت یەکێک لەشوفێرەکان بەدزی ژنەکەی یەکەمی ژنێکی تری مارە کردوە، لە نەخۆشخانە کەتنەکەی ئاشکرابوو چونکە هەردووک ژن بەهاواری هاتبوون، ژنی یەکەم چوبووە لای شوفێرەکەی تر کەئەو خەتاباریشە پێی وتبوو دەستت خۆش بێت حەیف نەتکوشت ئەوەلۆچی باشە ئەگەر لۆمردن نەبێت".