گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بایدن داواى بەرەنگاربوونەوەى هەوڵەکانى ئێران دەکات بۆ ناسەقامگیریی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

2021.02.19 - 21:35
App store icon Play store icon Play store icon
بایدن داواى بەرەنگاربوونەوەى هەوڵەکانى ئێران دەکات بۆ ناسەقامگیریی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست


ناس کورد-

جۆ بایدین سەرۆکى ئەمریکا داواى بەرەنگاربوونەوەى هەوڵەکانى ئێران کرد بۆ دروستکردنى ناسەقامگیریی لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   



بایدن لە وتەیەکدا لە کۆنگرەى میونيخ بۆ ئاسایش جەختیکردەوە، ئیدارەکەى ئامادەیە بۆ دەستپێکردنەوەى دانوستانەکان لەگەڵ ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى لەبارەى بەرنامەى ئەتۆمى ئێرانەوە.

وتیشى پێویستە کاربکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەوڵەکانى ئێران کە دەیەوێت دۆخى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ناسەقامگیر بکات.

لەبارەى پەیوەندیان لەگەڵ ناتۆ، بایدن باسى لەوەکرد، ئەمریکا بەتەواوى پابەندە بە هاوپەیمانى ناتۆوە، هەر هێرشێک بۆ سەر ئەندامێکى هاوپەیمانێتییەکە هێرشە بۆ سەر هەمووان.