کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئاگر لە کارگە و کۆگای (عەلا حەداد) لە ناوەڕاستى بەغدا کەوتەوە کە یەکێکە لە مارکەى دروستکردنی پێڵاو لە عێراق.بەرەبەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە، 29ی ئایاری 2019، بەڕێوەبەرایەتى بەرگریی شارستانی بەغدا ڕایگەیاند، "تیمەکانیان توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن تاوەکو بڵاونەبێتەوە بە کۆگاکەدا کە دەکەوێتە ناوچەى شۆجە لە نزیک شەقامی ڕەشید لە بەغدا".
ڕاشیگەیاند، "دوای چەند دەقەیەک لە ئاگرەکە، چەند تیمێکى ئاگرکوژێنەوە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەزووی ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکردووە و ڕێگرییان کردووە لەوەى بڵاوبێتەوە."