ناس کورد-
کۆمەڵ لێکردنەوەى پاشگرى ئیسلامى بە هۆکارێک بۆ "کرانەوە بەرووى کۆمەڵگادا" وەسفدەکات و جەخت لەسەر یەکڕیزى دەکاتەوە لەگەڵ لایەنە ئیسلامییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە راگەیەنراوى کۆتایی کۆنگرەی چوارەمیدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە (19ی شوباتی 2021) باسى لەوەکردووە، زۆرترین گفتوگۆى ناو کۆنگرە لەسەر گۆڕینى ناوى حزبەکە بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، "له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا به گۆڕینی ناوی (کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان) بۆ (کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان) که ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵ چۆن توانی گۆڕانکاری ناوخۆیی ئه‌نجام بدات بۆ کرانه‌وه‌ی زیاتر به‌ڕوی کۆمه‌ڵگادا، به هه‌مان شێوه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ببێته هێزێکی کاریگه‌ر بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانکاریی له واقعی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تی له کوردستان و ناوچه‌که‌دا".
کۆمه‌ڵی دادگه‌ریی کوردستان جەختیکردووەتەوە لەسەر ئاماده‌یی به‌رده‌وامی بۆ "برایه‌تی و یه‌کڕیزی له‌گه‌ڵ هاوئامانجه‌کانمان له هه‌موو ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی که خزمه‌ت به کاری ئیسلامیی ده‌که‌ن".
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئەو حزبە ئاماده‌یی بۆ هاوپه‌یمانی دەربڕیوە له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزو لایه‌نه سیاسیانه‌ی که له‌به‌ره‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدان.