ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانى هاوسەرۆکى یەکێتى داواى پێکهێنانى بەرەیەکى نیشتیمانى و ئاڕاستەکردنى یەک پەیامى کوردستانى دەکات بە بەغدا و ناوچەکە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بافڵ تاڵەبانى لەپەیامێکدا بۆ کۆنگرەى چوارەمى کۆمەڵى ئیسلامى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە "ئێمە لە سەرۆکایەتیی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ ئەوەدای نبەرەیەکی نیشتمانی یەکگرتوو پێکبھێنین و یەک پەیامی نەتەوەیی ئاڕاستەکراوی کوردستانی بگەیەنینە بەغدا و ناوچەکە".
جەختیشیکردووەتەوە "دەبێت بەرژەوەندی خەڵک و ژیان و گوزەرانیان خەمی لەپێشینەی کارکردنمان بێت و چیتر رێگەنەدەین بەرژەوەندی حزبی، ململانێی سیاسی بڕیار لە چارەنووس و بژێوی ژیانی خەڵک بدات".
بافڵ تاڵەبانى دەشڵێت، لە ھەمووکات زیاتر پێویستیان بە یەکێتییەکی نیشتمانی، لێکتێگەیشتن و زمانی ھاوبەش ھەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان تاوەکو پێکەوە خزمەتێکی شایستەتری کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین و داکۆکی لە مافە دەستووریی و یاساییەکان بکەین.