ناس کورد-
بەرپرسی ئەنجومەنی کۆمەڵ لە کفری بەهۆی لابردنی پاشگرى ئیسلامی لەناوى حزبەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەبو جیهاد کفری بەرپرسی ئەنجومەنی کۆمەڵ لە کفری لە هەژماری خۆی لە (فەیسبووک) کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاندووە "بۆ ئاگاداری هەموولایەک لەبەر لابردنی وشەی (ئیسلامی) لە کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵ ئیستیقالەی خۆم دەکەم".
ئەبو جیهاد کفری لەکۆنگرەی چوارەمى کۆمەڵدا خۆى بۆ ئەندامى سەرکردایەتی کاندیدکردبوو.
ئەمڕۆ لە دووەمین رۆژی کۆنگرەى چوارەمیدا، کۆمەڵ ناوی خۆی لە "کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانەوە" کرد بە "کۆمەڵی دادگەریی کوردستان".
بەپێی میدیاى فەرمى کۆمەڵى ئیسلامى، لە میانی دانیشتنی دووەمین رۆژی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی، بە زۆرینەى دەنگ بڕیاردرا بە گۆڕینی ناوی حزب لە (کۆمەڵی ئیسلامیی) بۆ (کۆمهڵی دادگهریی کوردستان)، (جماعە العدل الکردستانیە/ العراق).
کۆنگرەى چوارەمى کۆمەڵ دوێنێ دەستیپێکرد و عەلى باپیر بۆ جارى چوارەم بە سەرۆک هەڵبژێردرا.