گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڵوێستى ئەمریکا لەسەر سزادراوانى بادینان راگەیەنرا

2021.02.19 - 18:50
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵوێستى ئەمریکا لەسەر سزادراوانى بادینان راگەیەنرا

ناس کورد-

ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باڵیۆزخانەى ئەو وڵاتە لە هەولێر لەسەر سزادانى دەستگیرکراوانى بادینان هاتە دەنگ و رایگەیاند، دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئۆفیسەکە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه.


ئەوە یەکەم هەڵوێستى باڵیۆزخانەکەیە لەسەر پرسی ئازادى رادەربڕین لە هەرێم، دواى سزادانى پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوانى بادینان لەلایەن دادگاى هەولێرەوە بە 6 ساڵ زیندانیکردن.



دەقى راگەیەنراوەکە:

”بە وردی چاودێری دەستگیرکردن و پاشان دادگایکردنەکانی ئەم دواییەی #ڕۆژنامەنووسان و #چالاکوانانمان کردووە. ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمریکا دەربارەی پرسی ئازادیی ڕادەربڕین و لەو نێوەندەشدا ئازادی بۆ ڕاگەیاندکاران بەردەوام لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی #هەرێمی_کوردستان و بەردەوامیش دەبێت لەسەری.

کۆمەڵگا دیموکراتیەکان ڕێز لە ئازادیی ڕادەربڕین دەگرن و پشتیوانی لە توانای #ڕاگەیاندکاران دەکەن بۆ ئەنجامدانی کارەکانیان بە بێ ترس لە تۆڵە لێسەندنەوه.“

- ئۆفیسی راگەیاندنی نێردەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا