ناس کورد-
بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم سێ بژاردەی وەزارەتەکەیان بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ئاشکرا دەکات و دەڵێت "لەم قۆناغەدا قوتابخانەکان کراوە دەبن و مەترسی لەسەر نییە".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕەهێڵ فەرەیدون لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد"، (19ی شوباتی 2021) ڕایگەیاند، "پێش ئەوەی کەرەنتینە لە هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت دەمانەوێت بەر لەو شەپۆلەی کۆرۆنا بگرین کە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بڵاوبووەتەوە، ئەوەش بە چەند پێشنیارێک کە قسەمان لەسەر کردووە".
رونیشیکردەوە، پێشنیازەکان بریتین لە داخستنی سنورەکان، یاخود ڕێگەدان بەهاتنە ناوەوەی مەرجدار بە ئەنجامدانی پشکنین ئەوانیش وەفدە فەرمییەکان و ڕێکخراوە فەرمییەکان و بارهەڵگری بازرگانی.
رەهێل فەرەیدون باسی لەوەشکرد، پێشنیازێکى دیکە ئەوەیە ڕێگە بدەین بەهاتنی خەڵک بەڵام بە ئەنجامدانی پشکنینی خێرا بەوەش ئەوەی توشبووی پەتاکە بێت ڕێگە بەهاتنی نەدرێت بۆ ناو هەرێمی کوردستان.
"لە نێوان من و وەزیر قسەیەک کراوە تەنها دەروازە سنورییە فەرمییەکان بمێننەوە بۆ هاتوچۆکردن ئەوەش تاوەکو ئێستا نەکراوەتە پێشنیار"، رەهێل فەرەیدون وایوت.
لەبارەی ئەوەی ئەو پشکنینانەی پێشنیارکراوە لە سنورەکان بکرێت، بەچی دەکرێت لە کاتێکدا پێشتر باس لەوەکراوە لە هەرێمی کورستان کیتی تایبەت بە ئاشکراکردنی کۆرۆنا گۆڕاوەکە نییە؟ بریکاری وەزارەتی تەندروستی وتی "ڕاستە کیتەکە لەبەردەست نییە، بەڵام ئەو پشکنینەی دەیکەین بۆ ئەو کەسانەی دێنە ناو هەرێمی کوردستان بەجۆرێکە کە کەسانی گومان‌لێکراو (توشبوو بە کۆرۆناو کۆرۆنا گۆڕاوەکە)ش ئاشکرا دەکات بەوەش ڕێگری لە هاتنی ئەو کەسانە دەکرێت کە توشبووی کۆرۆنان.
سەبارەت بە ڕاگەیاندنی کەرەنتینەو داخستنی قوتابخانەکان، رەهێل فەرەیدون وتی "دەمانەوێت پێش ئەوەی کەرەنتین لە ناوخۆ ڕابگەیەنرێت ڕێگری لە هاتنی ئەو شەپۆلەی کۆرۆنا بکرێت کە لە ناوەڕاست و باشوری عێراق بڵابووەتەوە".
جەختیشیکردەوە، بۆ داخستنی قوتابخانەکانیش بەردەوام لە هەڵسەنگاندنی دۆخەکەدان هەرکات بزانن بووەتە مەترسی بڕیاری داخستنی دەدرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا قوتابخانەکان مەترسییان دروست نەکردووە.
پێشتر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند، لەو ئاستەی ئێستادا، "سێ بژاردەمان خستۆتە بەردەم لێژنەی باڵا بۆ بڕیاری خێرا و پێویست لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێش‌گرتن لەو تەشەنەکردنەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراقدا هەیە، لە نزیکترین کاتدا ببێتە بڕیار."
هاوکات باڵامبۆ محه‌مه‌د، جێگری لیژنه‌ی ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نه خۆجێییه‌کان له په‌رله‌مانی کوردستان بە میدیای حزبەکەى وت، له ڕۆژانی داهاتوودا حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕێکاره‌کانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی کۆرۆنا توندتر ده‌کاته‌وه.
وتیشی، "وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م خاڵه سنوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و شاره‌کانی خوارو و ناوه‌ڕاستی عیراق هه‌روه‌ها خاڵه سنوورییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ توندتر ده‌کرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم."
باڵامبۆ محەمەد دەشڵێت، حکومه‌ت به هاوکاری وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌کان، به ووردی چاودێری بارودۆخه‌که ده‌که‌ن و رێکاری پێویست ده‌گیرێته‌به‌ر.