ناس كورد: سمارت هاند
لاپتۆپ و كۆمپیوتەر شێوازی جۆراوجۆریان هەیە، بەڵام ئەوانەی بەنیازی گۆڕین یان كڕینی لاپتۆپی نوێن 10 ئامۆژگاری جێگەی بایەخ و گرنگی پێدانن كە ئەمانەی خوارەوەن:
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کاتێک باس لە لاپتۆپەکان دەکەین قەبارە گرنگە:
بەگوێرەی ئەو شتەی پلانت هەیە لەگەڵ لاپتۆپەکەی داهاتووت ئەنجامی بدەی، دەبێت دڵنیابیت لەوەی کە قەبارەیەک هەڵبژێریت کە گونجاو بێت بۆت. قەبارە وەک RAM یان ROM لاپتۆپ نیە، ناتوانیت دواتر نوێکاری بکەیت.تۆ ناتوانی دەستکاری قەبارەی لاپتۆپەکەت بکەیت ، بۆیە ژیرانە هەڵبژێرە.
قەبارەی لاپتۆپەکان لە 11.6 ئینج دەست پێ دەکەن و تا 17.3 ئینج.
دەبێت لە کاتی کڕینی لاپتۆپدا ئاگاداری کواڵیتی شاشەکەت بیت ئایە چ جۆرە کواڵیتیەک بۆتۆ باشە ، لە کاتێکدا هەندێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی لاپتۆپ شاشەی لەمس دروست دەکەن بۆ ئاسان کردنی هەندێک لە کردارەکان ئەمەش لە خۆییدا تایبەتمەندیەکی تر دەبخشێت بە لاپتۆپەکەت ، ئەو کاتەی لاپتۆپ دەکڕیت دڵنیا بەرەوە لەوەی کواڵیتی شاسەکەی لە HD کەمتر نیە.
بۆ کاتی نوسینێکی زۆر، پێویستە لاپتۆپێک بەدەست بهێنیت کە کیبۆردێکی ئاسوودەی هەیە ، دڵنیابە لەوەی کیبۆردەکە ڕوناکی دواوەی هەیە. لەوانەیە وەک وردەکارییەکی ڕوکەشی دەربکەوێ بەڵام کارت زۆر ئاسان دەکات لە کاتی نوسین لە شوێنێکی تاریکدا.
بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەران، چارەسەرکەری Intel Core باشترین ئەدا پێشکەش دەکات کاتێک دێتە سەر ئەرکی فرە ئەرک و فرەمیدیا، بۆیە لەکاتی کڕینی لاپتۆپدا هوڵبدە نوێترین CPU بکڕیت .
لە کۆندا زۆر بە دەگمەن پێویستیت بە زیاتر لە 4 گیگابایت ی RAM یان زیاتر بوو بۆ ئەوەی باشترین شت لە سیستەمەکەت دەربهیتە دەرەوە.
لەم ئێستادا ، دەبێت بیر لە 8 گێگابایت بکەیتەوە وەک کەمترین ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی هێز بیت ، یاخود زیاتر .
RAM ی زیاتر ڕێگە دەدات بە کاربەرنامە زیاترەکان لە هەمان کاتدا کارپێبکرێت.
دەکرێت هارد درایڤێک بەکاربهێنیت کە قەبارەکەی لە 1TB کەمتر نەبێت بەڵام بەهۆی زو گەرم بون و دەنگی زۆری هارد درایڤەوە بچیتە سەر جۆری SSD کە خێراییەکی زۆرت پێدەبخشیت و دەنگی نیە .
هەمیشە ئەو جۆرە لاپتۆپانە هەڵبژێرە کە بەرگەی زیاتر لە ٨ کاتژمێر دەگرن بۆ ئیشی ڕۆژانە ، وە هەتا زیاتر بێت زیاتر بەرگە دەگرێت و کاری زیاترت بۆ دەکات .
خوێنەری پەنجەمۆر زۆر باشە بۆ چوونە ژوورەوە بۆ ناو ئامێرەکانی مۆبایل و نوێترین سیستەمی کارپێکردنی Windows 10 وادەکات کە بتوانی بە پەنجە مۆر بچیتە ژورێ. خەڵک دەتوانن پێشبینی پاسۆرد بکەن، بەڵام کەم کەس دەتوانێت پەنجەمۆر ساختە بکات. بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی لاپتۆپەکەت بە پارێزراوی بهێڵیتەوە، لاپتۆپێک هەڵبژێرە کە پەنجە مۆر بێت.
گرنگ نییە ئێمە چەندە وریابین، زۆربەی لاپتۆپەکان ئەگەری کەتن و فڕێدران و ئاو بەرکەتنی هەیە ، جۆرە لاپتۆپێک هەڵبژێرە کە بەرگەی کەتنە خوارەوە و ئاو دەگرێت .