گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

باران و بەفر بۆ یەکەمجار.. لە نیشتمانی عەرەبی چی ڕوو دەدات؟

2021.02.19 - 15:55
App store icon Play store icon Play store icon
باران و بەفر بۆ یەکەمجار.. لە نیشتمانی عەرەبی چی ڕوو دەدات؟

ناس کورد-

شەپۆڵێكى سەرماى توند ڕووى لە هەندێك وڵاتى عەرەبى كردوە كە پێشتر شەپۆلى لەو شێوە ڕووی نەداوە، تەنانەت بووەتە هۆى بارينى بەفر لە چەند شوێنێك كە ساڵانێكى زۆرە بەفريان لێ نەباريوە، هەروەها لە چەندين شوێنيش گەردەلولێكى توند دروست بووە و بووەتە هۆى بڕينى كارەبا لە چەندين ناوچە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەپۆلە توندەكە لوبنان و ميسرى گرتووەتەوە و بارانێكى زۆر باريوە و پلەكانى گەرماش بە تەواوەتى دابەزيوون، بەهۆى ئەوەشەوە ئەو وڵاتە چەندين چالاكى گەشتيارى ڕاگرتووە، بەتايبەتى لە نيمچە دورگەى سينا.


شەپۆلەكانى سەرما ناوبەناو بەشێوەيەكى كتوپڕ لە ناوچەيەكى دياريكراو ڕوودەدەن ئەوەش لە وەرزى زستاندا و بەفربارينى لەگەڵ دەبێت، بەهۆى گۆڕانكارى لە سروشتى كەشوهەوادا پێشبينى دەكرێت شەپۆلى سەرماى جياواز لە ڕووى سەختييەوە لە هەر ناوچەيەك ڕووبدات، بەڵام ئەوەى هەميشەى سەرنجى زانايانى ڕاكێشاوە ڕێژەى ڕوودانى ئەو جۆرە شەپۆلانەيە.

 

بۆ نمونە ئەو شەپۆلانەى لە شارى "عين الصفراء" لە ولايەتى نەعامەى جەزائير ڕووياندا، لەو شارە سێ جار بەفر باريوە و هەرسێ جارەكە لە كۆتا پێنج ساڵدا بووە ئەوانيش، 2017 و 2018 و 2021، پێشتر نيشتمانى عەرەبى ئەوەندە گۆڕانكارى كەشوهەواى بەخۆيەوە نەبينيوە و شەپۆلى لەو شێوە گەورانە "شەپۆلى سەرما و شەپۆلى گەرما و شەپۆلى خۆڵيى" بەخۆيەوە نەبينيوە.

 

لە مانگى 9ى ساڵى 2015 شەپۆلێكى گەورەى لم ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى گرتەوە و بووە هۆى گيانلەدەستدانى چەندين كەس و ڕاگرتنى ژيان، لەو كاتەشدا تيمى لێكۆڵينەوە زانكۆى پرينستۆن لێكۆڵينەوەيان لە ڕوداوە كرد، دەركەوت كە هۆكارە سەرەكييەكەى گۆڕانكارى ژينگەييە.

 

لێكۆڵينەوەكە باسى لەوەدەكرد، هۆكارى شەپۆلەكە بەهۆى ئەو وشكەساڵييەوە بووە كە نيشتمانى عەرەبى گرتوەتەوە، بەشێوەيەك بەرزى پلەكانى گەرما كە بێ پێشينە بووە بڕێكى زۆر تۆز و خۆڵى بەرزكردوەتەوە و بووەتە بە شەپۆلێك.

 

زايان ئاماژە بەوەدەدەن، بەرزبوونەوەى پلەى گەرماى جيهانى هۆکارێکە بۆ گۆڕانكارى گەورەى تێكچونى كەشوهەوا، لەوانەش دروستبوونى شەپۆلى سەرما، بۆ نمونە لەساڵى 2019 پلەكانى گەرمان بەشێوەيەكى سروشتى لە ناوچەى جەمسەرى باكور بەرزبوويەوە ئەوەش بووە هۆى ئەوەى شەپۆلێكى سەرما بۆ مەودايەكى درێژ بگوازرێتەوە بەرەو قوڵاييەكى زۆر لە خۆرئاواوەوە بەرەو خۆرهەڵات.

 

بەپێى داتاكان لەساڵى 2016دا، لەگەڵ بەرزبونەوەى پلەكانى گەرما لە جەمسەرى باكور پێشبينى زيادبوونى شەپۆلەكانى سەرما لە ناوچەكانى باشور دەكرێت بۆ ماوەى چەند ساڵێك.

 

تيمێكى هاوبەشى چەند زانكۆيەكى بەرتيانى باس لەوەدەكەن، لە چينى ستراتۆسفير لە بەرگە هەواى زەوى لەسەرەتاى ئەمساڵەوە حاڵەتێكى كەشوهەواى ناسروشتى دروست بووە، كە پێى دەوترێت "قەتيسبونى ستراتۆسفيرى كتوپڕ" و بەهۆى ئەوەشەوە لەو بەروارەوە بۆ ماوەى چەند هەفتەيەك شەپۆڵێكى سەرما دروست دەكات لە چەند ناوچەيەكى جيهاندا، ئەو ڕوداوەش لە ماوەى 60 ساڵى ڕابردودا 40 جار ڕوويداوە.