کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
وەزیرى دارایی عێراق ئاشکرایکرد، لەئێستادا عێراق نزیکەى شەش ملیۆن و نیو فەرمانبەر و خانەنشینی هەیە، ئەوە لەکاتێکدایە، ژمارەى فەرمانبەران لە پێش ساڵی 2003دا، لە 850 هەزار تێپەڕی نەدەکرد.
فواد حسێن، وەزیرى دارایی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابوری لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، نەبوونی پشتگیری بۆ کەرتی تایبەت قەراباڵغی و فشاری بۆسەر کەرتی حکومی دروستکردووە و ژمارەى فەرمانبەر و خانەنشین بۆ شەش ملیۆن و نیو بەرزبووەتەوە.
کەواتە بەپێی ئامارەکەى فواد حسێن، لەدوای ساڵی 2003ەوە، ژمارەی موچەخۆر و خانەنشینان لە عێراق نزیکەى 812% زیادیکردووە.
وتیشى، "پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت جێگرەوەى قەرەباڵغییە لە کەرتی حکومیدا."
ڕاشیگەیاند، "چاکسازی لە لیستى موچەدا هەنگاوێکى گرنگە و هەماهەنگ دەبێت بۆ ئاشکراکردنی بندیوار و موچەخۆرە وەهمییەکان."