گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری بخوێنەوە

یاریزانێکی ساختە یانەیەکی ئەوروپی فریو دەدات بەڵام هاندەرێک ئاشکرای دەکات

2021.02.19 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
یاریزانێکی ساختە یانەیەکی ئەوروپی فریو دەدات بەڵام هاندەرێک ئاشکرای دەکات

ناس کورد-

گەنجێكى فەڕەنسى خەريك بوو فێڵ لە يانە گەورەكانى ئەوروپا بكات و خەونەكەى بۆ ياريكردن لە خولى ئەوروپى بەديبهێنێت، ئەوەش دواى ئەوەى پڕۆفايلێكى ساختەى بۆ خۆى دروستكرد، گوايە ياريزانێكى پيشەگەرە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەى "زە سەن"ى بەريتانى لە هەواڵێکدا کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە (19ى شوباتى 2021) بڵاويكردوەتەوە، گەنجێكى فەڕەنسى بەناوى گريگۆرى هەوڵى داوە فێڵ لە يانە گەورەكانى ئەوروپا بكات و ماڵپەڕێكى ساختەى بۆ خۆى دروستكردوە گوايە لە تيمەكانى يانەى پاريس سانجێرمان يارى كردوە و هەوڵى داوە يانەكان ڕازى بكات بۆ ئەوەى گرێبەستى لەگەڵدا واژۆ بكەن.

 

ڕوونيشكراوەتەوە، ئەو گەنجە توانيويەتى يانەى "سيسكا سۆفيا"ى بولگارى كە بەشدارە لە خولى ئەوروپى بخڵەتێنێت و يانەكە زۆر نزيك بووە لەوەى گرێبەستى لەگەڵدا بكات، بەڵام هاندەرێكى يانەكە پەيوەندى بە ئەندامانى يانەى پاريس سانجێرمانەوە كردوە و جەختيان لەوەكردوەتەوە كە ئەو كەسە ناناسن و هەرگيز نەيانبينيوە.

 

بەپێى زانياريەكانى ڕۆژنامەكە، هاندەرەكە پەيوەندى بە دەزگاكانى ڕاگەياندنەوە كردوە و پێى وتوون كە سيسكا سۆفيا دەيەوێت گرێبەست لەگەڵ ياريزانێكى ساختەدا واژۆ بكات، دواى ئەوەى يانەكەش زانيويانە داوايان لە گريگۆرى كردوە كە بگەڕێتەوە فەڕەنسا.

 

سيسكا سۆفيا وێنەى گريگۆرى بە درێسى يانەكەوە بڵاوكردبووەوە، ئەوەش وەك پێشەكييەك بۆ ڕاگەياندنى گرێبەستەكەى، بەڵام دواتر وێنەكەيان لە ئەكاونتەكانيان لە تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان سڕيەوە.