گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاری

قوباد تاڵەبانی: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا یارمەتیدەر دەبن بۆ وەبەرهێنانی بیانی

2021.02.19 - 09:30
App store icon Play store icon Play store icon
قوباد تاڵەبانی: ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا یارمەتیدەر دەبن بۆ وەبەرهێنانی بیانی

ناس کورد-

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەغداوە ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارامە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و چاکسازییەکانی حکومەتیش زەمینەیەکی لەبارتر بۆ کۆمپانیا بیانییەکان دەرەخسێنن بۆ كاركردن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

قوباد تاڵەبانی لە بەغداوە بەشێوەی ئۆنلاین بەشداریکرد لە دیداری ئەنجومەنی کاری فەڕەنسی - عێراقی و ئاماژەی بە هەنگاوەکانی چاکسازی حکومەتی هەرێم دا و ڕایگەیاند، لە ڕابردوودا کۆمەڵێک هەنگاوی گرنگی چاکسازی گیراونەتەبەر، لە ماوەی داهاتووشدا هەر لە چوارچێوەی هەنگاوەکانی چاکسازیدا کۆمەڵێک چاکسازی لە یاسا کۆنەکانیدا دەکرێت، ئەمانەش هەموو هاندەر و یارمەتیدەرێکی بەهێز دەبن بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەر و کۆمپانیا بیانییەکان بۆ هەرێمی کوردستان.

 

لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا قوباد تاڵەبانی باسی لە ستراتیژی حکومەت بۆ جۆراوجۆرکردنی ئابوری هەرێم کرد و ئاماژەی بە "کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازی کرد، کە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی فەڕەنسی دەتوانن بە هاوکاری حکومەتی هەرێم و کۆمپانیا ناوخۆییەکان رۆڵی گرنگ ببینن لە پەرەپێدانیان."


هاوکات باسی لە دوا پەرەسەندنەکانی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدای کرد و ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ توانای زیاتریان هەبێت بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنەری بیانی پێویستیان بە ئارامی و سەقامگیری سیاسی هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا یارمەتیدەرێکی بە‌هێز دەبن بۆ دابینکردنی ئارامی و بەرقەراركردنی سەقامگیری لە هەموو عێراقدا.

 

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی دایە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرە فەڕەنسییەکان کە هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی ئارام و سەقامگیرە و حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات ڕووداوی هاوشێوەی هێرشەکەی چەند رۆژی رابردووی سەر هەولێر دووبارە ببێتەوە.

 

لە سمینارەکەدا دوێنێ (18ی شوباتی 2021) بەڕێوەچوو، هەریەکە لە ئارنۆد برولاک، سەرۆکی ئەنجومەنی کاری فەڕەنسی-عێراقی، سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم، عەلی دۆڵەمەڕی، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە فەڕەنسا و کۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەولێر بەشداربوون.