گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاری زیاتر

زانایان ئارامترین کاتى زەوییان ئاشکرا کرد

2021.02.18 - 23:40
App store icon Play store icon Play store icon
زانایان ئارامترین کاتى زەوییان ئاشکرا کرد

ناس کورد- 

زانایانى بوارى گەردونناسى باس لەوەدەکەن، بەهۆى پەتاى کۆرۆناوە ساڵى 2021 زەوى لەوپەڕى ئارامیدا بووە لەماوەى چەندین دەیەى ڕابردوودا، ئەوەش بەهۆى ئەوەى چالاکى مرۆڤ کەمیکردوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

گروپى نێودەوڵەتیى زانایانى بومەلەرزەزانى 33 دەوڵەتى جیهان بڵاویانکردووەتەوە، لەساڵى 2020دا ژاوەژاو بە ڕێژەى 50% کەمیکردووە، ئەوەش بەهۆى کەمبوونەوەى گەشت و کارکردنى کارگەکان، کە بەهۆى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنا و پرۆسەى داخستنى جیهانەوە بووە.

 

ئەوەش هاتووە، لە 268 وێستگەى دیارکردنى بومەلەرزە لەسەرتاسەرى جیهاندا لە 185 وێستگەیان ژاوەژاوى زەوىیە کەمیکردووە، هەروەها ژاوەژاوى شارەکانیش بە ڕێژەى 50% کەمیکردووە لە هەندێک لە وێستگەکان بەتایبەتى لەو چەند هەفتەیەى کە کەرەنتینەى قورس لە زۆربەى جیهاندا سەپێنرا.

 

بەپێى وتەى زانایان، چونکە کەرەنتینە و داخستن بووەتە هۆى لەکارکەوتنى جوڵەى ئۆتۆمبێل و شەمەندەفەر، ئەوەش سەرەڕاى ئەوەى جوڵەى فڕۆکەوانى وەستاوە و کارگەکان داخراون، بەهۆى ئەوەشەوە زەوى لە ئارامترین ماوەیدا بووە زیاتر لە کۆتایى هەموو ساڵێک، کە بەشیوەیەکى سروشتى ئارامترین کاتەکانى ساڵن.

 

لاى خۆیەوە جۆن کلینتۆن زاناى بومەلەرزەزانى باسى لەوەکردوە، کاتەکانى داخستن و کەرەنتینە ئارامترین کات بوون کە تۆمارمان کردبێت، ئەوەش بەپێى داتاکانى 20 ساڵى ڕابردوو، بەهۆى زیادبونى ژاوەژاوى بەردەوامى مرۆڤەوە، لەوانەیە ئەو ماوەیە هێمنترین ماوەى زەوى بێت تا کاتێکى زۆر درێژ.