گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسی ئازەربایجان لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند هاندەرێکى ئەرسیناڵ دەکات کە درێسی مختاریانیان لەبەرە

2019.05.29 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسی ئازەربایجان لێکۆڵینەوە لەگەڵ چەند هاندەرێکى ئەرسیناڵ دەکات کە درێسی مختاریانیان لەبەرە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت پۆلیسی شاری باکۆی ئازەربایجان، چەند هاندەرێکى یانەى ئارسیناڵ ڕادەگرن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکەن، لەبەر ئەوەى درێسی مختاریانی یاریزانی ئەرمەنی و یانەی ئەرسناڵیان لەبەردایە، ئەوەش بەهۆی کێشەیەکی سیاسییەوە. . بەشێک لە هاندەرانی یانەی ئەرسیناڵ لەگەڵ یانەکەیان گەشتیان کردووە بۆ شاری باکۆ لە وڵاتی ئازەربایجان بۆ هاندانی یانەکەیان لە یاری کۆتایی خولی ئەوروپیدا، بەڵام بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆیی دەردەکەوێت هاندەرانی ئەو یانەیە کە درێسی هینریک مختاریانیان لەبەردایە دووچارى لێکۆڵینەوە دەبن لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە. . کێشەی مخیتاریانی ئەرمەنی لەگەڵ ئازەربایجان بۆ كێشەی سیاسی و شەڕی دوو ساڵەی نێوان ئەو دوو ووڵاتە دەگەڕێتەوە كە لە ساڵی ١٩٩٠ دا ڕوویداوە و هەر بەوبۆنەیەوە و بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی ئەستێرەکەی ئەرسیناڵ لەگەڵ یانەکەی گەشتی نەکردووە بۆ ئەو وڵاتە و بەشداری یارییەکە ناکات. . هەرچەندە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بە مخیتاریانی ڕاگەیاندبوو، کە گەشت بکات بۆ ئەو وڵاتە و ژیانی پارێزراو دەبێت، بەڵام وەک دەردەکەوێت، نەوەک خۆی بەڵکو پۆلیسی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە لەو کەسانەش دەکات کە درێسی یاریزانەکەیان لەبەردایە. . کاتژمێر 11ی ئەمشەو لە یاریگای باکۆ ئۆڵۆمپی لە شاری باکۆی وڵاتی ئازەربایجان، هەردوو یانەی ئەرسیناڵ و چێڵسی ئینگلیزی لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا بەیەک دەگەن. https://twitter.com/sntvstory/status/1133367610517708801?fbclid=IwAR2nZVDy08l5AK_gmt-1je9QctDDOy5GIePRAjcNLjlTzoaX5ptj8WmZ_60 . .