ناس کورد-
ئایەتوڵڵا ئیسحاق فەیاز كە یەكێكە لەچوار مەرجەعە گەورەكەی شیعە لەشاری نەجەف تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حسام ئەلكەعبی كە چالاك و ئەندامی تیمی بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنایە لەنەجەف، بە "ناس كورد" ی ڕاگەیاند بەهۆی خراپی دۆخی تەندروستی ئایەتوڵڵا فەیازەوە ئەمڕۆ 18 شوباتی 2021 گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی كەفیل لە كەربەلا كە هی عەتەبەی حوسەینییە.
ئیسحاق فەیاز كە لەدایكبووی 1930 گوندێكی ئەفغانستانە و لەدەوروبەری 1950 هاتووەتە عێراق، یەكێكە لە چوار مەرجعە گەورەكەی نەجەف كە محەمەد سەعید حەكیم و بەشیر نەجەفی و گەورە مەرجەعی باڵا عەلی سیستانین و سەر بە قوتابخانەی ئاینی نەجەفن.