گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەلبوسی چی وت؟

شاندی باڵای هەرێم و محەمەد حەلبوسی لەبارەی پشکی هەریم لە بودجە کۆبوونەوە

2021.02.18 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
شاندی باڵای هەرێم و محەمەد حەلبوسی لەبارەی پشکی هەریم لە بودجە کۆبوونەوە

ناس کورد-

شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە و حەلبوسی ڕایگەیاند، دەبێت دادوەری لە دابەشکردنی داهاتەکان بەسەر هەموو ڕۆڵەکانی عێراقدا هەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 18ی شوباتی 2021، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، پێشوازی کرد لە شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد و تاوتوێی دوا پێشهاتە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەکانی وڵات کرا."

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی پرسی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی 2021، تەئکید کرایەوە لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە پێی دەستور کە دەبێت دادوەری هەمووان بێت."

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق جەختیکردووەتەوە لەسەر دادوەری لە دابەشکردنی داهاتەکان بەسەر رۆڵەکانی گەلی عێراقدا.

 

هەر ئەمڕۆ، مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و شاندى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى کۆبوونەوە.  

 

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى کازمى کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بەڕێوەچوو گرنگترین پرسە سیاسی و ئەمنى و نیشتیمانییەکان تاوتوێکراوە.  

  

ئاماژە بەوەشکراوە، هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی هێرشەکەى سەر هەولێر کراوە، لەگەڵ هەماهەنگى ئەمنى و هەواڵگرى لەگەڵ دەسەڵاتدارانى هەرێم.  

  

هەر لەکۆبوونەوەکەدا پڕۆژەى بودجە تاوتوێکراوە کە لەبەردەم پەرلەماندایە بەمەبەستى پەسەندکردنى و جەختکراوەتەوە لەسەر دابەشکردنى دادپەروەرانەى سامان لەنێوان عێراقییەکان بەبێ جیاکاریی، بەشێوەیەک کە تەبابێت لەگەڵ دەستور.